23/1/2022 09:21 AM

زیانەکانی مەمکەمژە بۆ منداڵ

مەمکەمژە باشترین هاوکاری دایکە بۆ ژیرکردنەوەی منداڵ لەکاتی گریانداو سەرقاڵکردنی بە مەمکەوشکەوە.

زیانەکانی:
یەکێک لە مەترسیدارترین زیانەکانی زۆربوونی ئەگەری توشبوونە بە هەوکردنی گوێ. بەشێکی زۆری توێژینەوەکان باس لە پەیوەندی مەمکەوشکەوە دەکەن بە هەوکردنی گوێی منداڵانەوە. بەتایبەتی گوێی ناوەڕاست.هەربۆیە پزیشکان ئامۆژگاری دایکان دەکەن تەنها لەکاتی خەودا مەمکەمژە بدەن بە منداڵەکانیان.

زیانێکی دیکەی مەمکەوشکە توشبوونی منداڵە بە هەوکردنی گەدەو زۆربوونی هێلنجدان و بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی و سکچوون. ئەمە جگەلەوەی  دەبێتە هۆی کێشە لەکاتی دەرهاتنی دداندا.

د.پەری ئیحسان زەنگەنە
پسپۆری نەخۆشیيەکانی منداڵان و تازە لەدایکبووان و گەشەی منداڵ

خاك



PUKmedia




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved