ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت كه نا‌توانیت واز له فه‌یسبووك بهێنیت؟ ئایا كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت یه‌كسه‌ر په‌ڕه‌ی فه‌یسبووك ده‌كه‌یته‌وه؟ بۆ زانینی هۆگری (مدمین)ی خۆت به فه‌یسبوكه‌وه 4 نیشانه باس ده‌كه‌ین، گه‌ر زانیت گیرۆده‌ی بوویت، پێویسته رێژه‌ی سه‌ردانیكردنت كه‌مبكه‌یته‌وه. 1- ئه‌گه‌ر كه‌سێكیت گرنگی به شێوه‌ی وێنه‌كان ده‌ده‌یت و له زۆرترین كاتدا وێنه‌كانی خۆت ل ه‌فه‌یسبووكدا بڵاوده‌كه‌یته‌وه‌و خه‌یاڵت لای ئه‌وه‌یه كه هاوڕێكانت چی بۆ وێنه‌كه‌ت ده‌نووسن له كۆمێنتدا، ئه‌وه بزانه تۆ گیرۆده‌ی فه‌یسبووكیت. 2- ئایا پێگه‌كانی تر به‌كارده‌هێنیت؟ ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پێگه‌كانی تر ده‌كه‌یت جگه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئه‌وه تۆ گیرۆده‌ی فه‌یسبوك نیت، به‌ڵام به‌پ ێچه‌وانه‌وه ته‌نها گرنگی به په‌یجه‌كه‌ی خۆت و فه‌یسبوك ده‌ده‌یت، ئه‌وه پێویسته بزانیت هۆگری فه‌یسبووك بویت. 3- له‌وباوه‌ڕه‌دایت كه نا‌توانیت سه‌ردانی فه‌یسبووك نه‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت (به‌ڵێ)یه ئه‌وه بزانه تۆ گیرۆده‌و مودمینی فه‌یسبوكیت، چونكه توێژه‌ره‌ران ده‌ڵێن: ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان وایه سه‌ردانیكردنی فه‌یسبووك مودمینیه، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه زیاتر سه‌ردانی ده‌كه‌ن. 4- له‌وباوه‌ڕه‌دایت كه فه‌یسبووك لایه‌نی ده‌روونیت باش ده‌كات؟ توێژه‌راوان له‌وباوه‌ڕه‌دان كه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی روخانی ده‌روونی و شكست بوون له ژیانی تایبه‌تیاندا، ئه‌وا زیاتر گیرۆده‌ی فه‌یسبووك ده‌بن، چونكه تێڕوانینیان وایه كه فه‌یسبووك خه‌می سه‌رشانیان سوك ده‌كات. خاك – س/ t3me
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure