23/1/2022 06:45 PM

پاراستنی مافی ژنان لە مالیزیا (بەشی دووەم)

ئامانج و مەبەستەکان
زینا ئەنوەر، خوشکانی موسوڵمانی بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ گوتاری سەردەست سەبارەت بە ئیسلام و مافی ژنان لە مالیزیا دامەزراند. ئەو دەیویست ئاسانکاری بکات بۆ باسێکی بەربڵاوتر سەبارەت بە لێکدانەوەی پێشکەوتنخوازانە و رۆڵی ئیسلام لە ژیانی رۆژانەدا. «گرووپی خوشکانی مسوڵمان» تا ساڵی ١٩٨٨، بەشوێن یاسای توندوتیژیی ماڵەوە بوو بۆ ئەوەی هەڵسوکەوتی نەشیاو لەگەڵ ژنان لە مالیزیا بە تاوان بێتە ئەژمار. یاای توندوتیژیی ماڵەوەیی کە تا ساڵی ١٩٩٤، لە پەرلەمان پەسەند نەکرابوو، بەبێ یارمەتی خوشکانی موسوڵمان نەیدەتوانی ببێت بە یاسا. خوشکانی موسوڵمان وەکوو تەنها رێکخراوەی ئیسلانی لە «گرووپی کردەی هاوڕێ»ـدا،  ئەو ئیدعایەی وەزارەتی ئایینی مالیزیای سەبارەت بەوەی کە ئەم یاسایە تەنانەت ئەگەر پەسەندیش بکرێت، لەوانەیە موسوڵمان نەگرێتەوە، رەد کردەوە، چونکە ئەم وەزارەتخانەیە وەها پشتیوانییەکی لەلایەن کۆمەڵگای موسەڵمانەوە نەبوو. خوشکانی موسوڵمان دەریانخست کە ئیسلام، پشتگیری لە توندوتیژیی ماڵەوەیی و زاڵبوون بەسەر ژناندا ناکات و لەسەر ئەم بنەمایە، ئیدعای حکومەتی لەدژی پەسەندکرانی یاسای توندوتیژیی ماڵەوەیی بۆ ناموسوڵمانان و موسوڵمان، رەد کردەوە.
یاسای توندوتیژیی ماڵەوەیی لە ساڵی ١٩٩٤ـدا، پەسەند و جێبەجێ کرا بەڵام خوشکانی موسوڵمان دەیزانی لە کۆتایی هێنانی راستەقینەی هەڵاواردن لەدژی ژنان، جگە لە یاسا پێویستی بە شتێکی دیکەیە. گرووپی خوشکانی موسوڵمان بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجێکی بەرفراوانتر، بەشوێن ئەوەوە بوو کە خەڵکی مالیزیا بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک نامیلکە و کتێب کە شرۆڤەیەکی نوێی لە ئیسلام سەبارەت بە بەرابەری و دادوەریی بەنیسبەت ژنانەوە تێدا بوو، ئاگادار بکاتەوە. بەپێی بۆچوونی نورا مورات، یەکێک لە ئەندامانی خوشکانی موسوڵمان، «بەخۆشحاڵییەوە لەرێگەی ئەم پرۆسەیەوە دەتوانین باسێکی بەربڵاوتری ئاگامەندانەمان سەبارەت بەم مژارە هەبێت و هاووڵاتییەک بەرهەم بێنین کە پشتگیری لە خەباتەکانی ئێمە بکات بۆ گەیشتن بە ئیسلامێکی پێشکەوتنخواز و رۆشنگەر لە مالیزیا». ئەنوەر دەڵێ: «لە کۆتاییدا هیوای من ئەوەیە کە لە ماوەیەکی دە ساڵەدا، خوشکانی موسوڵمان بتوانن کۆتایی بە کاری خۆیان بهێنن. ئێمە ناچار نین کە هەبین چونکە سەرجەمی ئەم کێشانە چارەسەر دەبن؛ ئێمە دەبێ ئاڵوگۆڕێک لە فێرکاریی ئیسلام و فامکردنی ئیسلام و مافی ئیسلامی کە بەرابەری و دادپەروەری بەفەرمی دەناسێت بهێنینە ئاراوە». 

 

خاک _ سیامەند موهتەدی

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved