نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا 210 ژه‌م چاره‌سه‌ری كیمیایی دراوه به نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌ی: له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له چوار ڕۆژدا (٢١٠) ژه‌م چاره‌سه‌ری كیمیایی دراوه به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. به‌پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له ماوه‌ی چوار ڕۆژی پشوودا له ( ١٧ - ١ بۆ ٢٠ - ١ - ٢٠٢٢)دا 374 نه‌خۆش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر داخڵی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كراون. به‌پێی ئاماره‌كه (٤١) نه‌خۆشی تازه‌ی شێرپه‌نجه‌و (٦٣) نه‌خۆشی ئۆنكۆلۆجی و (٤١) نه‌خۆشی خوێن و (١٣١) نه‌خۆش له به‌شی فریاكه‌وتن (١٥) منداڵ داخڵكراون بۆ پێدانی چاره‌سه‌ر. خاك - ڕاگه‌یاندن و په‌یوندییه‌كانی ب.گ.ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure