25/1/2022 07:24 PM

گروپی 14ی مارس لە لوبنان (بەشی یەکەم)

روانگە و پاڵنەر
ئەگەرچی شەڕی نێوخۆیی لوبنان لە ساڵی ١٩٨٩ـدا، بە واژۆکردنی رێککەوتن‌نامەی تائیف گەیشتە کۆتایی، رۆڵی سوریا لە سیاسەتی لوبناندا تەنها کاتێک چڕ بووەوە کە ئەلمخابرات، دەزگای زانیاریی سوریا، ناچار کرا بە رێگری کردن لە دژایەتییە گشتییەکان، قدەغەکردنی میدیاکانی دژە سوریا و هەروەها قەدەغە کردنی حزبە سیاسییەکان و کۆبوونەوەکان؛ هەروەها ئازاردان و دەستبەسەرکردنی رێبەرە دژبەرەکان لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٠ و سەرەتاکانی ساڵی ساڵی ٢٠٠٠ـیش هاتە ناو بەرنامەکانی ئەم دەزگایەوە. 
رەفیق حەریری، بازەرگانی ناسراوی لوبنانی رووی لە سیاسەت کرد و وەکوو سەرۆک‌حکومەت هەوڵێکی زۆری دا بۆ نۆژەنکردنەوەی بەیرووت لەدوای شەڕی نێوخۆیی. ئەو بەگشتی لەگەڵ رژێمی سوریا دژایەتی هەبوو. کاتێک سوریا، زەختی خستە سەر حەریری بۆ ئەوەی ماوەی سەرۆک‌کۆماریی ئیمیل لحود، سەرۆک‌کۆماری لاینگری سوریا، لە کۆتاییەکانی ٢٠٠ـدا درێک بکاتەوە، حەریری بڕیاری دا واز لە دەسەڵات بهێنێت، کەمتر لە چوار مانگ دواتر، لە ١٤ـی فێبریەی ٢٠٠٥ـدا، حەریری و ٢٠ کەسی دیکە کە لەگەڵی بوون بەهۆی بۆمبێکەوە کە لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا جێگیر کرابوو، کوژران. ئەم رووداوە سیاسییە هاوشێوەی بوومەلەرزەیەک بوو بۆ هەڵچوونی بەربڵاوی دژایەتیی گشتی، رووداوێ لەژێر ناونیشانی «شۆڕشی سەرڤ»ـدا یادی لێدەکرێت.

ئامانج و مەبەستەکان

چالاکی شۆڕشی سەرڤ، ئەسما ئاندروس، کە مەرگی حەریری بە هۆکاری سەەکی گۆڕان دەزانێ، دەڵێ: «ئەمانە پێیان وایە کێن؟ مەبەستم ئەوەیە ئێوە ناتوانن نوێژی نیوەڕۆ بێن لە ناوەندی شآر وەها کەسایەتییەکی گرنگ و ئەو کەسانەی لە رێگەکەتاندان بکوژن و بە ئاسانی را بکەن». 
سەرەڕای مێژووی سیاسیی خوێناوی لوبنان، شۆڕشی سەرڤ ئاراستەیەی ناتوندوتیژی خەباتی مەدەنی بۆ گەیشتن بە چوار ئامانج هەڵبژارد، دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتی لوبنان، پاشەکشێی هێزە سەربازییەکانی سوریا، پێکهێنانی دادگای نێودەوڵەتیی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مەرگی حەریری، دەست لەکارکێشانەوەی بەرپرسانی دەزگاکانی زانیاری. 
لە ١٥ـی فێبرییەدا، تەنها دوو رۆژ پاش تیرۆری حەریری، سەد و پەنجا هەرار کەس لە لاینگەرەکانی لە رێوڕەسمی ناشتنیدا بەشداریان کرد و ئەم دروشمەیان دەگوتەوە: «سوریا دەبێ بڕواتە دەر». لە رۆژی ٢١ـی فێبرییەدا، لە گەورەترین جووڵەی ناتوندوتیژانەی مێژووی لوبناندا، بیست هەزار چالاک لە رێپێوانێکی گەورەدا، هەر لە هتسلنت جورجس، ئەو شوێنەی حەریری لێ کوژرابوو هەتا گۆڕەپانی شەهیدان لە ناوەدنی بەیرووت، بەشداریان کرد. پاش ئەوەی خۆپیشاندانەکە بەشێوەیەکی رێکوپێک درێژەی پێدرا، نزیکەی ٥٠٠ چالاکی گەنج لە گۆڕەپانی شەهیدان بە ماوەی زیاتر لە ٢ مانگ چادریان هەڵدا و جێگیر بوون، بە جۆرێک لە ئەو گەڕەکە بە «کەمپی ئازادی» ناسرا. 
بەسەرنجدان بە بەربڵاویی ناڕەزاییەکان لە گەیشتبووە بیست و پێنج هەزار کەس، حکومەت رایگەیاند کە خۆپیشاندانی رۆژی ٢٧ـی فێبرییە دەبێ بەخێرایی سەرکوت بکرێت. بەڵام بە نیشانەی ئاشتخوازانە بوونی ناڕەزاییەکان، خۆپیشاندەران گوڵیان لەسەر چەکی سەربازە لوبنانییەکان کە هاتبوون کەمپی ئازادی لەناو ببەن، دانا. رۆژی دوایی، سەرۆک‌حکومەتی سەر بە سوریا، عومەر کەرامی، دەستی لەکار کێشایەوە. لدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی شەهیدان دەستیان کرد بە هەڵپەڕین و ئەم دروشمەیان دەگوتەوە «کەرامی لەناو چوو، سەرەی ئێوەش دێت، لحود و بەشار!»
تەنها چەند رۆژ دواتر، لە ٢ـی مارسدا، بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا رایگەیاند کە لەدوای ٣ۆ ساڵ داگیرکاری، هێزەکانی سوریا بەتەواوەتی لە خاکی لوبنان پاشەکشێ دەکەن. لە وڵامی ئەم حەرەکەیەدا، حیزبوڵڵا، خۆپیشاندانێکی لە رۆژی ٨ـی مارسدا بە بەشداری نیو ملیۆن کەس بۆ پشتیوانی لە رژێمی سوریا رێک خست. 
پێنج رۆژ دواتر، لە ١٤ـی مارسدا، گرووپی دژبەر بە بەشداری یەک ملیۆن لوبنانی لە گۆڕەپانی شەهیدان وڵامی بەرامبەرەکەیان داوە. ئەوان بۆ ئەم جووڵە بەربڵاو خەڵکییە، کورتەنامە، ئینتەرنێت و تەلەفیزیۆنیان بەکار هێنا. 

 

 

خاک _ سیامەند موهتەدی

 
 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved