پێشبینی ده‌كرێت چوارشه‌مه كه‌شی ھه‌رێم به سه‌قامگیری بمێنێته‌وه‌و پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 1 بۆ 2 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه‌و ئاسمانی ھه‌رێم به‌زۆری نیمچه ھه‌وراوی ببێت . له به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌مه ناوچه‌كانمان ده‌كه‌وێته‌وه ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌ریای ناوه‌راست و كاریگه‌ری بارسته ھه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، شه‌پۆلێكی مامناوه‌ند بۆ چری به‌فربارین ناوچه شاخاویه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و له ناوچه نزم و سه‌نته‌ری شاره‌كاندا كاریگه‌ری به‌شێوه‌ی بارانبارین و ھه‌ندێك كات ته‌رزه‌و ھه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا چالاك ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 4 تا 5 پله‌ی سیلیزی نزمده‌بنه‌وه‌و خێرای با چالاك ده‌بێت له سه‌ره‌تای شه‌پۆله‌كه‌وه تا كاته‌كانی ئێواره‌و له ئاراسته‌ی باشوری رۆژئاواوه به‌خێرای 15 تا ھه‌ندێك كات بۆ 30 كیلۆمه‌تر زیاتر له سه‌عاتێكدا. سه‌ره‌تا به‌فربارین سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌ی ناوچه شاخاویه‌كان ده‌گرێته‌وه كه به‌رزیان زیاتره له 1000 مه‌تره له‌ئاستی ڕووی ده‌ریا، له كاته‌كانی ئێواره و شه‌ودا كاریگه‌ری بارسته ھه‌وا سارده‌كه زیاتر ده‌بێت له باران و ته‌رزه‌وه كه‌شه‌كه له به‌رزبیه‌كانی 700 مه‌تر زیاتر له ئاستی رووی ده‌ریاوه ده‌گۆڕێت بۆ به‌فربارین و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه له‌خوار ئه‌م به‌رزیه‌وه كه‌ش به باران یان باران و به‌فر به تێكه‌ڵی ده‌بێت . كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله به‌فرو بارانبارینه له رۆژی ھه‌ینیدا تا كاته‌كانی ئێواره به لاوازی له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامی ده‌بێت و له شه‌ودا كۆتایی پێدێت، رێژه‌ی به‌فربارین له ناوچه شاخاویه‌كاندا له ماوه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌دا له‌نێوان 15 تا 35 سه‌نتیمه‌تر زیاتر چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، رێژه‌ی بارانبارین له‌نێوان 10 تا 20 ملیمه‌تر له ناوچه نزمه‌كانداو له ناوچه‌كانی سنوری گه‌رمیان و پارێزگای كه‌ركوك كاریگه‌ری لاواز ده‌بێت به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه‌ی ھه‌رێم، كاریگه‌ری بارسته ھه‌وا سارده‌كه‌ی ئه‌مجاره زۆر به‌ھێز نابێت له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به شه‌پۆلی ڕابردوو كه‌متر نزمبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت تا كۆتایی مانگیش له ئاستێكی جێگیردا ده‌مێنێته‌وه. خاك - كه‌شنانی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure