26/1/2022 08:52 AM

پڕۆژەیەكی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

بەبڕی زیاتر لە 142 ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەبڕی زیاتر (142) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

راشیگەیاند: پرۆژەكە بریتییە لە دەركردنی فیدەری نوێ 403 لە وێستگەی كوردسات/ وێستگەی كوردسات فیدەری 403 لە سلێمانی، كۆی بودجەی پرۆژەكەش بریتییە لە (142.694.610) سەدو چل و دوو ملیۆن و شەش سەدو نەوەدو چوار هەزارو شەش سەدو دە دینار، كە لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەكرێت، وابڕیارە لە ماوەی (60) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.

خاك - راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved