د.ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا زیانه‌كانی خه‌وتن له‌سه‌ر ده‌می ڕوونكردووه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.ماكۆك ڕایگه‌یاندووه: نوستن له‌سه‌ر سك یان له‌سه‌ر ده‌م ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی چه‌ندین گرفت بۆ چاو، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی چاو له‌گه‌ڵ سه‌رین، له‌وانه: *ئاوسانی چاو و ناشرینبوونی پێستی ده‌وروبه‌ری. *به‌هۆی په‌ستان كه‌وتنه‌سه‌ر چه‌ورییه ڕژێنه‌كان ئه‌گه‌ری هه‌وكردن و دروستبوونی كیسی چه‌وری هه‌یه. *شۆڕبوونه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له پێڵووی خواره‌وه. *چاوفڕین، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی فڕینی پێڵوی چاو په‌ستانی به‌رده‌وامه. *ئه‌گه‌ری هه‌یه وشكبوونه‌وه‌ی چاو زیاتر بكات به‌هۆی تێكچوونی چه‌ورییه ڕژێنه‌كانه‌وه. *ئه‌گه‌ری هه‌یه فشاری ئه‌و چاوه‌ی به‌رده‌وام به‌ركه‌وتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رین به‌رزتر بێت له چاوه‌كه‌ی تر. *ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی په‌ستانی به‌رده‌وام و گه‌رمبوونی ئه‌و لایه‌ی سه‌ر، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر هانده‌ر بێت بۆ زیاتربوونی سه‌رئێشه‌و شه‌قیقه‌ی چاو. *ئه‌گه‌ری هه‌یه نه‌خۆشی گلێنه‌ی قۆقزی زیاتر بكات، به‌تایبه‌ت له‌و چاوه‌ی زۆرتر به‌ركه‌وتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رین زووتر نه‌خۆشیه‌كه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت. *برینداربوونی و ڕوشانی ڕوكاری ده‌ره‌وه‌ی گلێنه‌ی چاو به‌هۆی لێكخشانی له‌گه‌ڵ سه‌رین. *هه‌ندێكجار، به‌تایبه‌ت له مناڵاندا، ته‌نی نامۆی سه‌ر سه‌رین ده‌چێته ناو چاوه‌كه‌و ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی میكرۆبی. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure