له‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر ۷ رێگا بۆ خانمان بۆ راكێشانی سه‌رنجی مێرده‌كانیان تا زیاتر خۆشی بوێت، هه‌روه‌ها گه‌ر خۆشه‌ویستت هه‌یه له رێگای ئه‌م خاڵانه هه‌وڵبده بۆ ئه‌وه‌ی بێته داوات، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش سوودمان له گۆڤاری (بێلسكا) وه‌رگرتووه. 1- به‌رده‌وام گرنگی به تواناكانی بده، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێكی نوێ‌دا گرنگی به بۆچوونی ئه‌و بده‌و هه‌روه‌ها رێنمایی لێ وه‌ربگره، چونكه پیاوان ده‌یانه‌وێت هه‌ست بكه‌ن كه ژنه‌كه‌ی قه‌دری ده‌زانێت. 2- گرنگی به ئاره‌زووه‌كانی بده‌و هه‌روه‌ها پێكه‌وه كات دابنێن بۆ حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی ئه‌و. 3- به‌رده‌وام رازیبوونی خۆت ده‌رببڕه له به‌رامبه‌ر ستایلی پۆشاك و قژی، چونكه كوڕانیش وه‌ك كچان پێیان خۆشه هاوسه‌ره‌كه‌یان ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌رببڕێت له به‌رامبه‌ر رووخساریدا. 4- له نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا گرنگه شاره‌زای كه‌سایه‌تی یه‌كتر بن و یه‌كتر باش بناسن، به‌ڵام هه‌وڵبده زۆر كراوه نه‌بیت تا ئه‌و زیاتر هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستیت. 5- به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌وه به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن پێكه‌وه بن، به‌ڵام باشتره هه‌ریه‌كه‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا رۆژانه به ته‌نها گرنگی به به‌سه‌ربردنی كات بده‌ن، بۆ نموونه هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌ن ده‌وام و هاوڕێی خۆتان بن. 6- به دڵی ئه‌و گرنگی به ستایلی پۆشاك بده‌و هه‌روه‌ها له یادی مه‌كه‌و به‌رده‌وام به مۆبایل نامه‌ی رۆمانسی بۆ یه‌كتر بنێرن. 7- له كاتی ته‌نگانه‌دا پشتی بگره‌و له كاتی ناخۆشیدا گوێ بگره بۆ وته‌كانی تا باسی دڵی خۆی بۆ تۆ بكات، هه‌روه‌ها رێنمایی بكه بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، چونكه پیاو ئه‌و ژنه‌ی ده‌وێت كه به‌رده‌وام گه‌شبینه‌و هه‌وڵی باشترینی له‌گه‌ڵ ده‌دات. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure