29/1/2022 05:07 PM

پەوەندیی تەنیایی و تووشبوون بە شێرپەنجە لە پیاواندا

توێژەران دەیانویست بزانن هەر کەسێک لە ژیانیدا چەند جار تووشی ناکامیی ئەوینداری بووە و چەند ساڵ بە تەنیا ژیاوە. ئەو کەسانەی بە گوتەی خۆیان کەمتر لە ساڵێک بە تەنیایی ژیابوون، رۆیشتنە ناو گروپی کۆنتڕۆڵکراوانەوە. ئاستی خوێندەواری، پێشینەی تووشبوون بە نەخۆشیی درێژخایەن، رادەی قەبارەی جەستە (BMI) و پێشینەی بنەماڵەیی، ئەو بابەتانەی دیکە بوون کە کەوتە بەر سەرنجی توێژەران.
کاتێک توێژەران کەسانی بەشداربوویان بەپێی ئەم هۆکارانە خستە ژێر چاوەدێرییەوە، تێگەیشتن ئەو پیاوانەی کە ئەزموونی ناکامیی ئەوینداریان زیاتر بوو، رادەی ورووژان لە خوێنی ئەواندا بە شێوەی مامناوەند ١٧٪ لە کەسانی دیکە زیاتر بوو. ئاستی ورووژان لەو پیاوانەی وا ٧ ساڵ یان زیاتر بە تەنیایی ژیابوون ١٢٪ لە کەسانی دیکە زیاتر بوو، واتە کێشەیەک کە دەتوانێ ئەگەری مەرگی ناوادە زیاد بکات. بەڵام ئەو ژنانەی ئەزموونی ناکامیی ئەوینداریان هەبوو یان بە ماوەیەکی زیاتر بە تەنیا ژیابوون، ئاستی ورووژانی خوێنیان بەرز نەبوو.
لەو توێژینەوانەی کە تا ئێستا سەبارەت بە شوێنەوارەکانی پێوەندیی ئەویندارانە لەسەر تەندروستی ئەنجام دراوە، چڕبوونەوەکە زیاتر لەسەر ئەو کەسانە بوو کە لە ژیانی هاوبەش هاتبوونە دەرەوە. ئێستا نیگەرانیی ژمارەیەکی زۆر لە کارناسان بەنیسبەی پەرەسەندنی تەنیایی، توێژەرانی زانکۆی کۆپێنهاگ بەتەمان ئەو پیانە بخەنە بەر تاقیکاری لە هەرگیز هاوسەرگیریان نەکردووە و ئەگەری نەخۆش کەوتنیشیان هەیە.
ورووژان دەتوانێ ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دوو لە تەمەنی سەرەوەدا. هەڵبەت ئەم توێژینەوەیە هەندێک کەموکووڕی هەیە. لەو رووەوە کە کەسانی بەشداربوو لەم توێژینوەیەدا زیاتریان ژن بوون، لەوانەیە ئەم جیاوازییە بووبێتە هۆی ئەوەی توێژەران ورووژان لەناو ژناندا نەبینن، زیاد لەوە، ئاستی مامناوەندی تەمەنی بەشداربووان 54/5 ساڵ بوو کە دەتوانێ بۆ هاتنەدی نیشانەکانی ورووژانی درێژخایەن لەڕادەبەدەر کەم بێ.
بە گوتەی توێژەران، جیاوازیی نێوان ئاستی ورووژان لەنێوان ژنان و پیاواندا دەتوانێ بەشێوەیەک پێوەندی بە هەڵسوکەوتی ئاسایی ئەوانەوە هەبێت. لەم توێژینەوەیەدا باس لەوە کراوە کە پیاوان لەدوای ناکامیی ئەوینداری زیاتر روو لە خواردنەوەی کحول دەکەن و ئەمەش دەتوانێ ئاستی ورووژانەکان بەرز بکاتەوە.
کارناسان دەڵێن بۆ ئەوەی کەمتر هەست بە تەنیایی بکەن، واز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بهێنن، وەرزش بکەن، کاتێکی زیاتر لە سروشتدا تێپەڕ بکەن و روو لە چالاکییە خۆبەخشانەکان بکەن. ئەگەر ئەم هەستە لەناو ئێوەدا بەردەوام بوو سەردانی پزیشکی دەروونناس بکەن.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved