30/1/2022 08:44 PM

هۆکارەکانی ئاوسانی قامکەکانی دەست

ئەگەر هەست دەکەن قامکەکانتان بەنیسبەت پێشوو قەڵەوتر بوون و ئەنگوستیلەکەتان بە ئاسانی لە قامکتان نایەتە دەرەوە، لەوانەیە تووشی ئاوسانی قامکی دەست بووبێتن و ئەمەش رێگری لە جوانیی دەستتان دەکات. لەم بابەتەدا ئاماژە بە بەشێک لە هۆکارەکانی ئەم کێشەیە دەکەین. 

وەرزش کردن و گەرما: دڵ، سی و ماسولکەکانی ئێوە بۆ ئەوەی سووتەمەنیان پێ بگات پێویستیان بە پرۆڤەیە. کەوابوو، خوێنێکی زیاتر دەڕواتە ناو ئەم ئەندامانەوە و کەمتر بەرەو دەستتان دێت. دەمارە خوێنییە بچووکەکان بەنیسبەت ئەم گۆڕانە دژکردەوەیان دەبێت، گەورە دەبنەوە و ئەمەش ئاوسانی قامکەکانی لێدەکەوێتەوە. هاوشێوەی ئەم کێشەیە کاتێک روو دەدات کە جەستە لەگەڵ هەوای گەرم بەرکەوتنی دەبێت. 

ئارترۆز: ئارتریت رۆماتۆئید (RA) کاریگەری دەخاتە سەر جومگەکان و ئەمەش ئاوسان، ئێش و رەقبوونی لێدەکەوێتەوە. نیشانەکان سەرەتا لەدەستدا دەردەکەون. ئارتریت رۆماتۆئید هەر دوو دەستەکە دەگرێتەوە. 

نەخۆشییەکانی گورچیلە: گورچیلەکان ئێوە لە دەست مەوادی زیادە و شلەمەنییە بێ‌کەڵکەکان زرگار دەکەن. کاتێک گورچیلە تووشی گرفت دەبێت یەکێک لە سەرەتاییترین نیشانەکان ئاوسانی قامکەکانی دەست و دەوروبەری چاوە. ئەگەر شەکرە یان فشاری خوێنی بەرزتان هەیە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە زیاتر دەبێت. 

دووگیانبوون: کاتێک چاوەڕێی لەدایکبوونی منداڵەکەتان دکەن، دەتوانن چاوەڕێی ئاوسانی قامکەکان، مەچەکی دەست و قاچ بن. بەڵام ئاوسانی لەنەکاو بەتایبەت لە دەست و دەموچاودا دەتوانێ نیشانەی «پرێ ئوکلامپسی» بێت. ئەم کێشەیە، کێشەیەکی  مەترسیدارە لە سیستمی فشاری خوێندا کە لە نیوەی دووەمی سەردەمی دووگیانیدا روو دەدات. 

 

خاک_پشکۆ کامەران

سەرچاوە: webmd

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved