30/1/2022 08:55 PM

باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی شیر

شیر یەکێک لەو مادە خۆراکییە گرنگەکانە بۆ هەموو تەمەنەکان چونکە یارمەتیدەری هەرسی خۆراکەکانە و مەوادی خۆراکی ناو جەستە هاوسەنگ دەکات و وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت. لەم بابەتەدا باس لە باشترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی شیر دەکرێت. 

بەیانیان: بەیانی زوو بەگشتی باشترین کاتە بۆ خواردنەوەی شیر، چونکە جەستە لە ماوەی رۆژدا چالاک دەکات و هەروەها خواردنەوەیەکی تەندروست و کەم چەورییە و کالیسیۆمی جەستە دابین دەکات. شیر هەروەها بەشێک لە پرۆتینە پێویستەکانی جەستە دابین دەکات و ئەمەش بۆ وەرزشوانان کە دەیانهەوێ قەبارەی جەستەیان گەورە بکەنەوە زۆر پێویستە. 

ئێواران: خواردنەوەی شیر لە کاتی ئێوارەدا، بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە چونکە وزەی کەسانی بەساڵاچوو بەرز دەکاتەوە و مناڵان بەهێز دەکات. خواردنەوەی شیر بە رێکوپێکی لەکاتی ئێوارەدا هەروەها ئێش و ئازارەکانی جەستە بۆ نموونە کێشەکانی چاو و بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە. 

لەدوای ژەمە خۆراکەکان: خواردنەوەی شیر لەدوای ژەمە خۆراکەکان یارمەتی بە  پرۆسەی هەرسی خۆراک دەگەیێنێت. هەرگیز نابێ لەماوەی ژەمە خۆراکەکاندا شیر بخۆنەوە چونکە هەرسی خۆراک خاو دەکاتەوە و واباشە لەدوای ژەمە خۆراکەکان بیخۆنەوە. 

شەوانە: خواردنەوەی شیر لە کاتە جۆراجۆرەکاندا، ئاسەواری جۆراوجۆری لەسەر جەستە  هەیە. خواردنەوەی شیر لە شەودا جەستە ئارام دەکاتەوە و وادەکات باشتر بخەون. هەروەها ماندوویەتی و سترێس لەماوەی شەودا لە جەستە دوور دەخاتەوە. 

*هەرگیز لەکاتی ژەمی نانی نیوەڕۆدا شیر مەخۆنەوە چونکە ئیشتیای خواردنی خۆراک کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە نەتوانێ ئاسن و ئەو مەوادەی لەناو گۆشتدان هەڵمژێت. 

 

 

خاک_پشکۆ کامەران

سەرچاوە: myfoodwiki

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved