31/1/2022 01:55 PM

ئەم ئاڵوگۆڕە لەچاودا نیشانەی ئۆمیکرۆنە

جۆری ئۆمیکرۆن بەخێرایی خەریکە لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و ٩٩٪ـی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن، تووشی ئەم جۆرە نوێیە دەبن؛ هەر بۆیە پسپۆڕان و پزیشکان هۆشداری دەدەن کە ئەم هەوکردنە گشتییە لەوانەیە نیشانەی جیاوازی هەبێت و ئێوە دەبێ هەوڵ بدەن زیاتر ئاگاداری لەخۆتان بکەن. لەم ناوەدا لەوانەیە نیشانەیەک لە دەموچاوتاندا دەربکەوێت کە نیشاندەری ئۆمیکرۆن بێت، نیشانەیەک کە لەم بابەتەدا دەیهێنینە بەر باس.

خورانی چاو نیشانەی ئۆمیکرۆنە
زۆرێک لەو کەسانەی تووشی جۆری ئۆمیکرۆنی کۆرۆنا بوون تووشی خورانی چاو بوون. ئەگەر لە گووگڵدا بگەڕێن، دەزانن کە خوران یان ئێشی چاو دەتوانێ لەناو تووشبووانی ئۆمیکرۆندا نیشانەیەکی بەرچاو بێت. کەسانێکی زۆر تووشی ئەم حاڵەتە بوون؛ هەروەها لەوانەیە لەگەڵ ئەم نیشانەیە هەست بە کزانەوەی قوڕگیش بکەن. بەڵام بەهەرحاڵ ئەوەی وا گرنگە ئەوەیە کە خورانی چاو دەتوانێ یەکێک لە نیشانە سەرەکییەکانی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن بێت. ئەگەر لەگەڵ خورانی چاو کۆمەڵێک نیشانەی دیکە بۆ نموونە تا لێهاتن، ئێشی ماسولکە و هەست بە ڕشانەوەتان هەبوو، سەردانی پزیشک بکەن، چونکە لەوانەیە تووشی ئۆمیکرۆن بووبێتن. ئۆمیکرۆن بە ئەگەری زۆر بەشی سەرەوەی سیستمی هەناسەدان دادەگرێت.

هەڵبەت خورانی چاو تەنها نیشانەی ئۆمیکرۆن نییە
راستە دەبێ خورانی چاو لەم بارودۆخەدا بەهەند وەربگرین بەڵام بە تەنها نیشانەی ئۆمیکرۆن نایەتە ئەژمار. ئەگەر تووشی نیشانەکانی هەڵامەت بوون و لەگەڵ ئەوەدا هەستتان بە خورانی چاوتان کرد، سەردانی پزیشک بکەن، بەشێک لەم نیشانانە بریتین لە: کۆکە، ماندووبوون، گیرانی لووت، ئاوی و لووت و شتی لەم چەشنە.
پاش چاکبوونەوەی ئۆمیکرۆن، خورانی چاو دەبێ لەناو بچێت. ئەگەر زانیتان لە سەردەمی تووشبوون بە ئۆمیکرۆندا چاوتان دەخورێت، دەبێ بزانن ئەم دۆخە بەردەوام نییە و لەگەڵ چاکبوونەوە ئەم ئازارەش کۆتایی دێت. بۆ رێگری کردن لە خورانی بەردەوام، نابێ دەستت لە چاوتان بدەن و بیگوشن چونکە دۆخەکە خراپتر دەکات.

 

سەرچاوە: bestlifeonline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved