31/1/2022 01:57 PM

چارەنووسی جگەرەکێشە تەمەن دوو ساڵەکە!

ئاردی ریزال کە خەڵکی سوماترای ئەندۆنیزیایە، ئەو کاتەی تەمەنی دوو ساڵان بوو وێنە و ڤیدیۆکانی کە لەواندا خەریکی جگەرەکێشان بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەوە و جیهانی شۆک کرد. ئەم کوڕە خەپەیە ئەو کات رۆژی ٤٠ دانە جگەرەی دەکێشا. بەڵام حەوت ساڵ دواتر ئەم کوڕە بە سەرکەوتووییەوە توانی واز لەم کارە نەشیاوە بهێنێت و لەو وێنە نوێیانەدا کە لێی بڵاو بووەتەوە، زەعیفتر بووە و جوانتریش دێتە بەر چاو.
ئاردی کە پێشتر رۆژی سێ بتڵ شیری پڕ چەوری دەخواردەوە، ئێستا سیستمی خۆراکەکەی بریتییە لە ماسی فرێش، میوە و سەوزە. ئەو لەم بارەوە دەڵێ: «وازهێنان لە جگەرە زۆر ئەستەم بوو، کاتێک جگەرەم نەدەکێشا تامی دەمم ترش دەبوو و سەرم لە گێژەوە دەهات. بەڵام ئێستا خۆشحاڵم، تامەزرۆییەکی زیاترم هەیە و جەستەم هەستی نوێ‌بوونەوەی تێدایە.»


بۆ ئەم مەبەستە حکومەتی ئەندونیزیا هاتە سەر خەت و لەگەڵ ئەوەدا هەوڵ و ماندووبوونی پسپۆڕان و دایک و باوکی ئاردی وای کرد جگەرە لەم مناڵە دوور بخەنەوە. دیانا، دایکی ئاردی دەڵێ کاتێک جگەرەم لەبەر چاوی لادەبرد دەستی دەکرد بە هاروهاجی. ئەو دەڵێ لەوە ترساوە کە کۆڕەکەی بەهۆی گیرۆدەبوون بە جگەرەوە بمرێت. «ئاردی سەری لە دار و دیوار دەکوتا. شێت دەبوو و ئەگەر جگەرەمان پێ نەدایە زیانی بە خۆی دەگەیاند».
دایک و باوکی ئاردی دەڵێن گیرۆدەبوونەکەی ئاردی بە جگەرە کاتێک دەستی پێکرد کە باوکی لە تەمەنی 1.5 ساڵیدا یەکەم جگەرەی پێدا.
لەدوای وازهێنان لە جگەرە، حەزی ئاردی بۆ خواردنی خۆراکە ناتەندروستەکان بۆ نموونە جبس و شتی لەم چەشنە زیادی کرد و هەر بۆیە دایک و باوکی ناچار بوون سەردانی پسپۆڕی خۆراک بکەن. بەڵام ئێستا بە یارمەتی پسپۆڕی خۆراک، ئاردی وازی لە جگەرە و خواردنە زیانبەخشەکان هێناوە و بە یەکێک لە قوتابییە زیرەکەکانی قوتابخانەکەیان دێتە ئەژمار.

 

سەرچاوە: thesun

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved