2/2/2022 07:36 PM

ئەم کارانە زیان بە چاو دەگەیێنێت

چاو یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤە. بەڵام ئێمە زۆر جار نوقمی کۆمەڵێک خووخدەی خراپ دەبین کە تەندروستیی چاو دەخاتە مەترسییەوە و کواڵیتی بینینی ئێمە دادەبەزێنن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانە لەم کارانە دەکەیەن کە ئەنجامدانەکەیان زیان بە چاو دەگەیێنێت.

سەیرکردنی شاشەی مۆبایل و کۆمپیتەر بە ماوەیەکی دوور و درێژ
: چڕبوونەوە لەسەر خوێدندنەوەی دەقێکی بچووک لەسەر مۆبایلەکەتان دەتوانێ یەکێک لە هۆکارەکانی زیانبەرکەوتنی چاو بێت. ئەم خووخدەیە لەدرێژماوەدا جگە لە کەمکردنەوەی کواڵیتی چاو، رێگە بۆ سەرگێژبوون، وشکبوونی چاو و هەست کردن بە رشانەوە خۆش دەکات.

بەکارهێنانی عەدەسە لەکاتی خەودا: بەکارهێنانی عەدەسە لە کاتی خەودا مەترسیی گەشەی هەوکردنی چاو زیاد دەکات و دەبێتە هۆی روودانی زیانێکی هەمیشەیی. کەوابوو بەر لە خەوتن دەبێ هەر چەشنە عەدەسەیەک کە لەچاوتاندایە دەریبهێنن و دڵنیاش بن بە دەستی پاکەوە ئەم کارە ئەنجام بدەن.

خوێندنەوە لەکاتی بەڕێدا رۆیشتندا: زۆرینەی خەڵک هەمیشە گۆڤار یان کتێبێکیان پێیه بۆ ئەوەی لەکاتی پیاسەکردن یان لە پاس و ئۆتۆمبێلدا بیخوێننەوە. لەڕاستیدا، خوێندنەوە کاتێک کە لەڕێدان دەتوانێ چاوتان گەورە بکاتەوە و فوکوس کردن یان چڕبوونەوە ئەستەم بکاتەوە. ئەم چالاکییە دەتوانێ ببێتە هۆی نەخۆشییە جووڵەییەکان، سەرئێشە، لاوازبوون و شتی لەم چەشنە.

گوشینی چاو: گوشینی چاوەکان دەتوانێ دەمارە خوێنییەکانی ژێڕ پێڵووەکان بدڕێنێت. کەوابوو، ئەگەر دەتانهەوێ چاوەکانتان ئارام بکەنەوە، دەبێ چەند خولەکێک کۆمپرێسی ئاوی سارد بخەنە سەر چاوتان. ئەگەر پێویست بوو چاوتان بگوشن، بەر لەم کارە دڵنیا بن دەستتەکانتان پاکە.

 

سەرچاوە: montrealgrandma

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved