2/2/2022 07:40 PM

بۆ دەبێ لە هەوای سارددا سەرمان داپۆشین؟

دابەزینی پلەکانی گەرمیی هەوا هەمیشە ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنە وەرزییەکان بۆ نموونە هەڵامەت، تالێهاتن، ئەنفلۆئانزا و کێشەی لەم چەشنە زیاد دەکات. هەر بۆیە پێشنیار دەکەین لە وەرزی زستاندا ئاگاداری لە خۆتان بکەن بۆ ئەوەی سیستمی بەرگریتان بەهێزتر بێت. لەدرێژەدا باسی سوودەکانی داپۆشینی سەر دەکەین لە وەرزە ساردەکاندا.

رێگری کردن لە تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلۆئانزا: بەپێی توێژینەوەکان داپۆشینی سەر لە وەرزی زستاندا، گەرما لەم بەشەدا رادەگرێت و سەرجەم جەستە لەم رێگەیەوە گەرم دادێت. کاتێک پێستی سەر لەگەڵ هەوای سارد بەرکەوتنی هەبێت گەرمایەکی زیاتر لە جەستە دێتە دەرەوە و ئەمەش رووبەڕووی جۆرەکانی نەخۆشیمان دەکاتەوە.

رێگری کردن لە هەوکردنی گوێچکە، قوڕگ و سینوسەکان: هەوای سارد و وەرزە ساردەکان، یەکێک لە دۆخە ئەستەمەکانە بۆ ئەو کەسانەی کەوا تووشبووی نەخۆشییەکانی سینوس، گوێچکە و قوڕگن، چونکە لەم حاڵەتەدا بارودۆخی تووشبووەکە زۆر خراپ دەبێت.

رێگری کردن کە نەخۆشییەکانی مێشک و عەسەب
: بەڵێ دروستتان خوێندەوە! هەوای سارد کاریگەریی نەرێنی لەسەر مێشک و عەسەب دەبێت و دەبێتە هۆی هاتنە ئارای چەندین کێشەی تەندروستیی تەنانەت لە بواری بیرگەی مێشکدا.

رێگری کردن لە وشکبوون و رووتانەوەی قژ: یەکێکی دیکە لە هۆیەکانی داپۆشینی سەر لە زستاندا، ئاگاداری کردن لە تەندروستی و جوانیی قژەکانە. داپۆشینی سەر لە وەرزی زستاندا، جگە لەوەی تەندروستیی قژەکان دەپارێزێت، رێگری لە لوولبوونی قژەکان دەکات، چونکە هەوای سارد و وشکی زستان شێداریی قژەکان کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: Namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved