4/2/2022 06:30 PM

پەیوەندیی نێوان کەم‌خەوی و تووشبوون بە شەکرە

گرنگ نییە ئێوە شەوانە تا کەی بەخەبەر دەبن و یان لە ماوەی رۆژدا چەندەتان سترێس هەیە. لەهەرحاڵدا لەوانەیە ناچار بن کە شەوانە کەمتر پشوو بدەن و  بەیانیی رۆژی دوایی هەست بە ماندووبوون بکەن. توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ماوەی خەوتن لەکاتی شەودا، لەوانەیە مەترسیی تووشبوون بە شەکرە لە کەسەکاندا بەرز یان نزم بکاتەوە.
توێژینەوەکانی ساڵی ٢٠٢١ دەریدەخەن ئەو کەسانەی شەوانە بەردەوام ٧ بۆ ٨ کاتژمێر  دەخەون، تەندروستترن و ئەو کەسانەی کەمتر لە ٥ کاتژمێر دەخەون، ٥٨ ٪ زیاتر مەترسیی تووشبوون بە شەکرەیان لەسەرە. کێشە و ئاڵۆزییەکانی خەو هۆکارە بۆ بەرز و نزمبوونەوەی ئاستی "گرلین" کە هەست بە برسێتی و کێشی جەستە بەرز دەکاتەوە و هەروەها مەترسیی تووشبوون بە شەکرە و کۆنیشانەی میتابۆلیکی لێدەکەوێتەوە.
کەمخەوی لەسەر زەینیش شوێن دادەنێت و لەوانەیە کەم کەم تەندروستیی زەین بگۆڕێت. توێژەران بەو دەرئەنجامە گەیشتوون کە مەترسیی ئاڵۆزییە زەینییەکان لەو کەسانەی کەوا کەم دەخەون، ١٠٦٪ زیاترە. ئاڵۆزییە دەروونییەکانیش لەواندا ٤٤٪ زیاترە.
خەوی لەڕادەبەدەریش کاریگەریی لەسەر تەندروستیی زەین هەیە. راستە کەمخەوی زیانبەخشە بەڵام خەوتنی لەڕادەبەدەریش هۆکارە بۆ ئەوەی بارودۆختان تێک بچێت و جەستەتان تەوەزەل بێت. ئەگەر زیاتر لە ٨ کاتژمێر بخەون، ئەگەری تووشبوون بە ئاڵۆزییە زەینییەکان، شیزۆفێرنی، وەهم و نەخۆشییە دەروونییەکان دێتە ئاراوە.
ئەو کەسانەی شەوانە کەمتر لە ٥ کاتژمێر دەخەون، بە ئەگەری زۆر تووشی نەخۆشییەکان دڵ، فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی دەمار و نەخۆشیی هاوشێوە دەبن و ئەم بابەتە لەلایەن چەند توێژینەوەیەک کە لەسەر کەسانی ٣٥ بۆ ٥٥ ساڵ تێیدا بەشدار بوو و سەلمێندراوە  و دەرکەوتووە ئاڵۆزی و تێکچوونی خەو ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار بەرز دەکاتەوە. کەوابوو بەر لە هەر شتێک دەبێ خەوەکەتان رێک بخەن.

 

سەرچاوە: bestlifeonline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved