4/2/2022 06:31 PM

بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە، کۆرۆنا ٢ مانگی دیکە کۆتایی دێت!

بە گەتەی کارناسێکی دانیمارکی ئەگەر هەیە جۆری ئۆمیکرۆن یارمەتیدەر بێت بۆ کۆتایی هاتن بە پاندێمیی کۆرۆنا و بەم جۆرە تا ٢ مانگی دیکە دەگەرێینەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆمان. بەپێی راپۆرتێکی Mirror، تایرا گروو کراوز، ئیپیدیمۆلۆژیستی باڵای ئەنستیتۆی حکومی Serum، چاوەڕێی ئەوە دەکات حاڵەتەکانی تووشبوون بە نوێترین جۆری کۆرۆنا، تا کۆتاییەکانی ژانویە بگات بە لوتکە. ئەو دەڵێ توێژینەوەیەک دەریخستووە کە مەترسیی خەوێندرانی کەسەکان بە هۆی ئۆمیکرۆنەوە نیوەی جۆری دێلتایە.
ئەو دەڵێ هەر ئەم مەسەلەیە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرپرسانی دانیمارک هیوایان بەوە هەبێت کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی پارێزراویی لەبەرامبەر نەخۆشییەکەدا، ئەم پاندێمییە تا چەند مانگی دیکە کۆتایی بێت. خاتوو کراوز سەبارەت بەو ماوەیەی کە جۆری ئۆمیکرۆن کاریگەری دەخاتە سەر ژیانی خەڵکی دانیمارک، دەڵی: «لام واتە تا ٢ مانگی دیکە ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنامان لێرە هەبێت و دواتر هیوادارم دابەزینەکەی ببینین و خەڵک بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان».
دوکتۆر تدروس ئیدهانۆم، سکرتێری گشتیی رێکخراوەی جیهانیی تەندروستی، لە پەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێی ٢٠٢٢ـدا گوتی:«دڵنیایە» ئەمساڵ دەبێتە ساڵێک کە پاندێمییەکە لەودا کۆتایی دێت بەڵام سەبارەت، بە «ناسیۆنالیزمی بەرچاوتەنگانە و دەست بەسەرداگرتنی ڤاکسین» هۆشداری دا. دوکتۆر تێدروس دەڵێ نایەکسانیی لە بڵاوکرانەوەی ڤاکسیندا «هەلومەرجێکی ئایدیاڵی بۆ دەرکەوتنی جۆری ئۆمیکرۆن هێناوەتە ئاراوە».
ئەو لە بەیاننامەیەکدا گوتی: «ئەگەر کۆتایی بەم نایەکسانییە بێنین، ئەم پاندێمییەش کۆتایی دێت. لە رێگەی هاوکاریی جیهانییەوە بۆ خێرایی‌بەخشین بە گەشە، بەرهەمهێنان و دەست‌پێڕاگەیشتنی دادپەروەرانە بە شێوازە نوێیەکانی دستنیشان کردن و چارەسەرکردن و ڤاکسینی کۆڤید-١٩ کە بریتییە لە کوواکس، رێکخراوەی جیهانیی تەندروستی و هاوبەشەکانی دیکەمان، خەریکین هەوڵ دەدەین بەرهەمهێنانی ڤاکسین، کیتی تاقیکاری و هەروەها دەرمانی ئەم نەخۆشییە بخەینە بەردەستی ئەو کەسانەی کە سەرتاسەری جیهاندا پێویستیان پێی هەیە. هاوکات لەگەڵ چوونە ناو سێهەمین ساڵی پاندێمییەوە من دڵنیام ئەمساڵ ساڵێکە کە لەودا کۆرۆنا کۆتایی دێت، بەڵام تەنها لە حاڵەتێکدا ئەم شتە روو دەدات کە بە هاوکارییەکی هەمەلایەنەوە ئەم کارە ئەنجام بدەین.»

 

سەرچاوە: Mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved