5/2/2022 06:35 PM

وەرن بەیەکەوە دەنگەکان بپارێزین (بەشی دووەم)

ئەم نەرم‌ئامێرە وادەکات لەگەڵکوو رووداوێک لەو ناوچەیە روو بدات، کورتەنامەکان بۆ ژمارە تەلەفونێکی دیاریکراو دەنێردرێن و لە بنکەیەکی داتای زانیاریی ئەمندا ئاگاداریان لێدەکرێت؛ شوێنێک کە بەرپرسانی جێبەجێکار دەتوانن ئەم زانیاریانە کۆنتڕۆڵ بکەن. ئەگەر زانیارییەکی زیاتر پێویست بێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی راپۆرتەکان، بەرپرسانی جێبەجێکار جگە لە تاوتوێی زانیارییە هەقیقەت‌دۆزەکان، ئەو ئەرکەیان لەسەرە کە ئەولەویەتی هەر راپۆرتێک پۆلێنبەندی بکەن. بەرپرسانی جێبەجێکار بەهۆی شوێن‌گێڕیی تایبەتمەندییەکانی GPSـی هەر کورتەنامەیەک دەتوانن ناونیشان و شرۆڤەیەک لە هەر راپۆرتێک رەوانەی خەریتەیەک بکەن کە توانای تەعامولی هەبێت. کاتێک شوێنی مەبەست لەم خەریتەیە زیاد کرا، بەرپرسانی جێبەجێکار دەتوانن هۆشداری‌دەرەکان بە بنکەکانی هەستیار بە کات و جوگرافیای ئامانجمەند، وەکوو رۆژنامەوانان، رێکخراوە مەدەنییەکان، تیمەکانی فریاکەوتن و چالاکانی مەدەنی، بناسێنن، بۆ ئەوەی بتوانن بەخێرایی وڵامی ئەو رووداوانە بدەنەوە کە روو دەدەن. لەدوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان، «یوشاهیدی» راپۆرتێکی شرۆڤەیی تەواو ئامادە دەکات و ئەو ناوچانەی زیاترین راپۆرتی لێ تۆمار دەکرێت و هەروەها خشتەی زەمەنیی رووداوەکان دیاری دەکات. ئەم زانیارییانە دەتوانن وەکوو بەڵگەیەک کە دەکرێ لەلایەن میدیاکان، چالاکانی مافی مرۆڤ، چاوەدێرانی هەڵبژاردن و بنەکە مەدەنییەکانی دیکەوە بەدواداچوونی یاساییان بۆ بکرێت، بەکار بهێنرێن. لەکاتی یەکەم پەرەپێدانی نەرم‌ئامێری «یوشاهیدی»  لە ساڵی ٢٠٠٨ـدا، ئەم نەرم‌ئامێرە توانستی لەبەردەست‌بوونی خۆی لەسەر تەکنەلۆژیاکانی دیکەی مۆبایل بۆ نموونە جی‌تۆمی، وین‌مۆ، ئەندرۆید و ئێس‌ئێم‌ئێس فرانت لاین دەستەبەر کردووە. هەروەها دەرەتانی تێکەڵبوون لەگەڵ ئاپڵیکەیشنە شوێن‌دۆزەکانی دیکە بۆ نموونە ئۆپێن‌لایرزم، یاهوو، مایکرۆسۆفت و ئۆ ئێس ئێم-ی بووە و ئەم ئامرازەی کردووە بە بەشێک لە کۆمەڵێک زانیاریی بەربڵاوتر و بووەتە هۆی بەهێزتربوونی.

«یوشاهیدی»  بەهۆی کاریگەرییەکانی لەسەر بەکارهێنەرانی جۆراوجۆر لە سەرتاسەری جیهاندا، پەرەی پێدراوە. ئەم نەرم‌ئامێرە وەکوو سیستمێک بۆ تۆمار کردنی راپۆرت سەبارەت بە فێڵبازیی لە هەڵبژاردنەکانی لە کینیا، تورکیا، مەکسیک، کۆتدیڤوار، ئوگاندا، سودان و هیند جێبەجێ کراوە. رێکخراوە مەدەنییەکان لەهەوڵێکدا بۆ شوێن‌دۆزینەوەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، «یوشاهیدی»ـیان لە سوریا، تەببەت، زیمباوە، ئەفریقای باشوور، میسر، تورکیا و لیبیا بەکار هێناوە. ئەوە لەحاڵێکدایە کە هەروەها بۆ فریاکەوتنی خێرا لە رووداوە سروشتییەکان لە هائیتی، روسیا، پاکستان، کەنەدا، فیلیپین و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا کەڵکی لێوەردەگیرێت.
لە مەکسیکیش بەشداریی رۆژانەی هاووڵاتیان زۆر گرنگ بوو. کەوابوو سالازار و لاخوس بوون بە بەرپرسی هاتنی ئەم ئامرازە بۆ ناو ژیانی رۆژانەی مەکسیکییەکان. سالازار گوتی: «ئێمە دەبوو متمانەی ئەوانمان دەستەبەر کردبایە، نەک تەنیا لەبەر جێبەجێ کردنی ئەم پلانە بەڵکوو بۆ ئەو ئارمانە کە هاووڵاتیانی ئاسایی بتوانن بۆخۆیان رۆڵی پۆلیس بگێڕن و چاوەدێری هەڵبژاردنەکان بکەن». سالازار و لاخوس بە مەبەستی دەستەبەرکردنی متمانە و شەرعیەت لە کۆمەڵگای مەدەنیی مەکسیکدا، هەستان بە هاوکاری کردنی رێکخراوە خەڵکییە خۆجێییەکان، رێکخراوە پیشەسازی و زانکۆکان و ئەندامان و کارمەندانی ئەم بنکانە چاوەدێرانی هەڵبژاردنەکانیان دایە بەر فێرکاری بۆ ئەوەی بتوانن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا «یوشاهیدی» بەکار بێنن. ئەم دوو چالاکە (سالازار و لاخوس) جگە لە بەرێوەبردنی دانیشتنەکانی «فێرکاران»، دەیانتوانی بە شێوەی نمایشی، ژمارەی یارمەتیدەرانی پلانی «سوئیدۆس ئێل ڤۆتۆ» بە بەکارهێنانی بەشداری پێکردنی چالاکانی مەدەنیی کارتێکەر لە تویتەر، زیاد بکەن و لەبەرامبەردا ئەم چالاکە مەدەنیانە فالۆوەرەکانی خۆیان لەم رەوتە ئاگادار دەکردەوە.
هەر ئەو جۆرەی «سوئیدۆس ئێل ڤۆتۆ» لە هەفتەکانی بەر لە هەڵبژاردندا لەناو رێکخراوە خەڵکییەکان و حزبە سیاسییەکاندا خۆشەویستی بەدەست دێنا، ئەم ئامرازە بەخێرایی دەستی کرد بە ئەستوون‌بەندیی راپۆرتەکانی خەڵک لە گەندەڵییەکانی بواری بەڕێوەبەرایەتی. راپۆرت‌گەلێک کە «یوشاهیدی» دەستەبەری کردبوون، وێنەیەکی جوگرافیی زۆر روونی لەو بەڵگانە دەدا بەدەستەوە کە ئاژانسە فەرمییەکانی چاوەدێریی هەڵبژاردنەکان دەیانتوانی بەدواداچوونی یاسایی بۆ بکەن. ئەم رۆژنامەنووسانە دەرەتانی وەرگرتنی هۆشداری لە کاتی روودانی رووداوەکانی نزیک خۆیان لە رێگەی کورتەنامەوە هەبوو. لەگەڵ ئەوەی زانیارییەکان زیادیان دەکرد، سالازار و لاخوس تێگەیشتن کە پێویستە بێ‌لایەن بن و سالازار جەختی کردەوە کە «ئێمە بە روونکردنەوەی ئامرازەکە بە هەمووانمان گوت کە بۆ یاری کردن لەگەڵ ئێمە دەبێ یاساگەلێکی دیاریکراو پەیڕەو بکەن».

 

خاک _ سیامەند موهتەدی

 

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved