7/2/2022 03:48 PM

وەرن بەیەکەوە دەنگەکان بپارێزین (بەشی کۆتایی)

سالازار رایگەیاند: «ئێمە دەمانەوێ (سوئیدۆس ئێل ڤۆتۆ) بۆ مەکسیکییەکان بێت، کەوابوو ئێمە دەبێ پەیامە فەرهەنگییە گونجاوەکان دەستنیشان بکەین بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بەرەو خۆی رابکێشێت و بەوەوە بناسرێن، لەم رووەوە ئێمە «لۆچادۆر»ـمان هەڵبژارد.» «لۆچادۆر» کە زۆرانبازێکی دەمامک‌داری نەریتییە، هێمایەکی دڵخوازە بۆ توانستی سەروومرۆیی و دەسەڵات لە مەکسیک کە کەمپینەکە بۆ جەخت کردن لەسەر پاراستنی دەنگی سەرجەم مەکیسکییەکان، بەکاری هێنا. «سوئیدمۆس ئێل ڤۆتۆ» بە کەڵک وەرگرتن لە رەنگەکانی ئاڵای مەکسیک و چڕکردنەوەی رەنگەکان بە ئیفێکتێک لە شێوەی ئەندی وەرهۆل، وێنەیەکی فەرهەنگی، خەڵک‌پەسەند و سەرنجڕاکێشی ئامادە کرد کە بە باشی تێکڕای گەنجانی مەکسیک پێوەندیان لەگەڵ دەگرت.
«سوئیدمۆس ئێل ڤۆتۆ» بە بودجەیەکی ٢٠٠ دۆلاری هاتە ناو ساحەی ئینتەرنێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەنجانی مەکسیک بکەوێتەوە پێوەندییە و بە هێزی دزەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ نموونە تویتەر و فەیسبووک، بەردەنگە مەبەستەکان بدۆزێتەوە. بەپێی قسەی سالازار: «ئێمە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان بەکار هێنا بۆ ئەوەی چەندین خاڵی دیاریکراو لە حەشیمەتەکەدا دیاری بکەین کە لەم حاڵەتەدا کەسانی ١٨ بۆ ٢٤ ساڵ بوون. ئەوانە هەموویان بەکارهێنەری پرۆفیشناڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن کە پێشتر ئەم تەکنەلۆژیایەیان هەڵبژاردووە، کەوابوو ئێمە دەبێ لەو کەناڵەی کەوا پێشتر کراوە بووە کەڵک وەربگرین.» زیاد لەوە، تویتەر ئەم تواناییەی بە کەمپینەکە بەخشی کە دەستی بە رۆژنامەنووسە گرنگەکان رابگات و چەندین گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکانی مەکیسک لە کەشێکی ئەمندا، هەبێت.

چالاکییە بەربڵاوەکان
لەحاڵێکدا کە «سوئیدمۆس ئێل ڤۆتۆ» هێشتاش هەوڵ دەدا بۆ بەدیهاتنی ئاڵوگۆڕی گەورە سەبارەت بە گەندەڵی لە مەکسیک، ئامانجی یەکەمی خۆی کە بەشداریی هاووڵاتیان لە پرۆسەی سیاسیدایە، دەستەبەر کردووە. سالازار و لاخوس ئەو مەکسیکیانەی کەوا بۆ ئامادەکردنی راپۆرت و ئەو بەڵگانەی کە ئاژانسە فەرمییەکانی چاوەدێری بەسەر هەڵبژاردنەکان دەیانتوانی بەشێوەی یاسایی بەدواداچوونی بۆ بکەن، بەهێز کرد. «سوئیدمۆس ئێل ڤۆتۆ» بە گۆڕینی رۆڵی هاووڵاتیان لە دەنگدەرەوە بۆ چاوەدێری هەڵبژاردنەکان، ئەم توانستەی پێ بەخشین کە رۆڵێکی چالاکانەیان لە خەبات لەدژی گەندەڵیدا هەبێت و ئەمەش ئەم دەرەتانە بەوان دەبەخشێت کە فەرهەنگی سیاسیی گەمارۆدەری مەکسیک بەبەردەوامی بگۆڕن.
جگە لەوە، «سوئیدۆس ئێل ڤۆتۆ» بەرپرسیارە لەوەی کە بە کەڵک وەرگرتن لە هەمان ستراتیژیی خەڵکیانە لە ئاستێکی خۆجێیی‌تردا، تواناییەکانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاووڵاتیی چالاک، پەرە پێبدات. لەو کاتەوە لەگەڵ گەڕەکەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی ناوچەیی دەوروبەری مەکسیک هاوکاری کردووە بۆ ئەوەی ئامرازە «یوشاهیدی»ـیە خۆجێیی‌کراوەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ناوچە و شار رێک بخات. سەرجەم مەکسیک دەبنە ئەو هاووڵاتییە چالاکانەی سالازار بەهیوایەتی، چونکە بە گوتەی ئەو «ئەگەر خەڵک متمانە بە حکومەتەکەیان نەکەن، تەنها خەڵکن نەک هاووڵاتی.»

 

خاک _ سیامەند موهتەدی

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved