19/2/2022 08:55 AM

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەپێی پێشبینیەكانی  بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بارانبارین دەست پێدەكاتەوە.

كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە: لە ئەنجامی یەكگرتنی  دوو نزمە پەستان كە یەكێكیان لە دەریای سپی ناوەڕاست و ئەوی دیكەیان لە دەریای سور كە بارستە هەوایەكی شێداری لەگەڵدایە، پیشبینی دەكرێ لە كاتەكانی درەنگانی شەوی شەممە ئاسمانی هەرێم بەتەوای بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

ئاماژەی بەوەش داوە: سەرەتا بە نمەبارانی پچڕپچڕ دەستپێدەكات پاشان بۆ ڕۆژی یەكشەممە ئاستی بارانبارین هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندو بارانی بەلێزمە لە ناوەڕاست و رۆژهەڵات و باكوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان.

روونیشكراوەتەوە: لە پارێزگای هەڵەبجەو هەندێك ناوچەكانی گەرمیان و باشوری رۆژئاوای هەرێم پیشبینی بارانی مامناوەندو هەورە تریشقە دەكرێ و درەنگانی شەوی یەكشەممە شەپۆلەكە كۆتایی دێت.

خاك - راگەیەنراو




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved