19/2/2022 08:58 AM

ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز به‌ریتانیاى گرته‌وه

به‌هۆی هه‌ڵكردنی ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز له‌ شاری ئیونیسی به‌ریتانیا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری ئه‌وروپا، زیانی زۆر به‌ر ماڵ و دوكان و كه‌رتی گشتی كه‌وت.

به‌هۆی ئه‌و ره‌شه‌با به‌هێزه‌وه‌ كه‌ خێراییه‌كه‌ی 160 كم بووه‌ له‌ سه‌عاتكێدا، ژماره‌یه‌ك خانوو و دوكان و ته‌نانه‌ت چه‌ندین تاوه‌ری كاره‌با زیانیان به‌ركه‌وت.

حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش به‌هۆی ئه‌و ره‌شه‌بایه‌وه‌ خوێندنی له‌ چه‌ند شارێك راگرت و داوای له ‌هاووڵاتیان كرد هه‌تا ئه‌و شه‌پۆله‌ ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر كاری زۆر گرنگیان نه‌بوو نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی بای به‌هێزه‌ باكووری ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كان تائێستا سێ كه‌س له‌و رووداوانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیانێكی زۆریش به‌ر كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت و خانوی هاووڵاتیان كه‌وتووه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved