20/2/2022 09:21 AM

مایۆنیز گرفتی قژ چاره‌سه‌رده‌كات

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مایۆنیز تامێكی خۆشی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ زۆر جۆر خوارندا به‌كارده‌هێنرێت، به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ سایتی سیدتی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌ری چه‌ند گیروگرفتێكی قژیش ده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ خانمان.

ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی زۆری ده‌رمان یان زۆر به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر قژیان سووتاوه‌، ده‌توانن مایۆنیز بده‌ن له‌ قژیان و بیپارێزن.

هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی قژیان ده‌ڕوتێته‌وه‌ ده‌توانن مایۆنیز له‌ قژیان بده‌ن، چونكه‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌ دروستكردنی مایۆنیزدا هه‌ن سوودی هه‌یه‌ بۆ قژو پێستی سه‌رو له‌ رووتانه‌وه‌ ده‌یپارێزێت. به‌وپێیه‌ی پێستی سه‌ر نوێده‌كاته‌وه‌و له‌ وشكی ده‌یپارێزێت. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی هۆكاره‌ بۆ گه‌شه‌كردنی قژو زوو درێژبوونه‌وه‌ی.

مایۆنیز بۆ مخۆركه‌ی قژیش به‌سووده‌، هه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی توشبوون چاره‌سه‌ری ده‌كات و هه‌م ناهێڵێت قژه‌كه‌ش دووباره‌ توشی موخۆركه‌ ببێته‌وه‌.

خاك – لانه كاشان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved