21/2/2022 08:50 AM

فه‌یسبوك له‌ عیراق یه‌ك ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له‌ده‌ستدا

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌هۆی به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌وه‌ كۆمپانیای فه‌یسبوك یه‌ك ملیۆن به‌كارهینه‌ری له‌ عیراق له‌ده‌ستداوه‌.

پێشتر له‌ عیراق 41 میلۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هه‌بووه‌، به‌ڵام له ‌ئێستادا به‌هۆی زۆری تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌وه‌ له ‌عیراق ئه‌و كۆمپانیایه‌ یه‌ك ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له‌ده‌ستداوه‌و دانیشتووانی عیراق تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌ بكارده‌هێنن.

له ‌ئێستادا كۆمپانیاكانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كێبڕكێ ده‌كه‌ن كه‌ باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌رانیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ رۆژانه‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا بگه‌ڕێن كه‌ باشترین خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ به‌شێك له ‌تۆڕه‌كان رۆژ دوای رۆژ به‌كارهێنه‌ریان كه‌مبێته‌وه‌.

له‌ عیراق به ‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دانیشتوانه‌كه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كانن، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆمپانیای فه‌یسبوك یه‌ك ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له‌ده‌ستداوه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved