5/3/2022 09:13 AM

چارەسەری هزری بۆ قەلەقی و فۆبیا

چارەسەری هزری (Cognitive therapy) بۆ قەلەقی و فۆبیا  

چۆنییەتی وەڵامدانەوەی تاکە بۆ تێگەیشتنی هزری بۆ روداوێک کاتێک لەژێر فشاردایە.
تێگەیشتنە هزرییەکەی قەلەقی بریتییە لە مەترسیداری کە تاک واهەستەدەکات کە ناتوانێت خۆی دەربازبکات یان هەڵبکات لەگەڵی.
بەشێکی گرنگی چارەسەر لێرەدا بریتییە لەوەی کە هاندان بە نەخۆش بکرێت کە روبەروی دۆخە ترسێنەرەکە ببێتەوە و بتوانێت ئەوان بەشێوەیەکی واقیعی ببینێت و بەوشێوەیە لە بارەیانەوە بدوێت کە دەتوانێت بەدەستی بهێنێت.
هانی نەخۆش دەدرێت کە لە بیرکردنەوەکانی تێبگات و بیرکردنەوە سلبی و هەڵەکان بناسێتەوە و بیری جێگرەوەی واقیعی بخاتە شوێنیان.

د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆری دەروونی

 

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved