6/3/2022 10:17 AM

لەم حاڵەتانەدا بڕیاری هاوسەرگیری مەدە

به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ مرۆڤه‌كان له‌ ژیاندا خۆشبه‌خت ده‌بن، له‌چه‌ند كاتێكیشدا خۆشه‌ویستی ده‌بێته‌ مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ئاگابیت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رو هه‌روه‌ها له‌مكاتانه‌دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ر دروستمه‌كه‌:

1- له‌كاتێكدا دڵت به‌ كه‌سێكه‌وه‌یه‌و ئاماده‌یت لێی نزیكبیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و یه‌كتر بناسن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ ئاماده‌ نیه‌ كاتت بۆ دابینبكات و گرنگیت پێنادات تا بتناسێت، باشتره‌ كاتی خۆتی بۆ نه‌كوژیت و لێی دووربه‌.

2- له‌كاتێكدا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌ كۆنه‌كه‌ی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و كات به‌سه‌رده‌بات و به‌رده‌وام دیاری بۆ ده‌كڕێت، مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خۆشی ده‌وێت كه‌واته‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروستمه‌كه‌.

3- له‌كاتێكدا هه‌وڵده‌ده‌یت قسه‌ی خۆشی بۆ بكه‌یت و به‌پێی پێویست گرنگی پێده‌ده‌یت، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی خۆتی به‌ڕاشكاوی پیشان ده‌ده‌یت، به‌ڵام ئه‌و رازی نیه‌و ده‌یه‌وێت كه‌سایه‌تیت بگۆڕێت، قبوڵی مه‌كه‌و هه‌رگیز خۆت مه‌گۆڕه‌ گه‌ر تۆی خۆشبوێت ئاماده‌ نیه‌ بتگۆڕێت.

4- متمانه‌ خاڵێكی زۆر گرنگه‌ له‌نێوان هاوسه‌راندا، گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر جێگای متمانه‌ نیه‌ ئه‌وا هه‌رگیز هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌، چونكه‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌بێت به‌رده‌وام ئاگادارت بكاته‌وه‌ كه‌ ته‌نها تۆ خۆشه‌ویستی ئه‌ویت و هه‌رگیز رێگا نه‌دات دڵت لێی پیس بێت، گه‌ر جێگای متمانه‌ نه‌بێت ناتوانیت به‌خته‌وه‌ر بژیت!

5- هه‌وڵبده‌ زانیاری ته‌واوه‌تیت هه‌بێت له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی و ژیانی كه‌سی به‌رامبه‌ر بۆئه‌وه‌ی بزانیت كه‌سێكی چۆنه‌، كه‌سی به‌رامبه‌ریش ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه‌ هه‌وڵبدات بتناسێت، گه‌ر گرنگی نادات به‌زانیاری له‌باره‌ی تۆو ته‌نها مه‌به‌ستی رابواردنه‌ ئه‌وا هه‌ڵیمه‌بژێره‌.

6- گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ت لا دروستنه‌كات كه‌ نزیكترین كه‌سی له‌ژیانی ئه‌ودا و زۆرترین هه‌وڵت بۆ نادات؟ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێكی گرنگی نیت له‌ژیانی ئه‌وداو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروستمه‌كه‌.

7- له‌كاتێكدا ته‌نها تۆ كاتی پێویست دابینده‌كه‌یت بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌و دروستكردنی به‌رنامه‌ بۆ ژیان؟ هه‌روه‌ها ته‌نها تۆ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ ده‌رده‌بڕیت؟ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ چونكه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری ته‌نها به‌یه‌ك كه‌س ناكرێت، هاوسه‌ران ده‌بێت پێكه‌وه‌ هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت بۆ دروستكردنی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر! به‌ته‌نها به‌خته‌وه‌ر نابیت.

خاك –س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved