23/3/2016 03:03 PM

نامەكانی كافكا، لەرێگەی بێگەرد-ەوە

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 24/3/2016، رووناكبیرو چیرۆكنووس و وەرگێڕی ناسراوی كورد (رەئوف بێگەرد) تازەترین كتێبی وەرگێڕدراوی خۆی كە كتێبی (نامە بۆ میلینا)ی فرانتس كافكایە لەمەراسیمێكدا لە سلێمانی بڵاو بكاتەوە.

نامە بۆ میلینا-ی كافكا یەكێكە لەو شاكارە ئەدەبیانە كە تائێستا بۆ چەندین زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراوەو لەم هەوڵەشیدا مامۆستا رەئوف بێگەرد ئەم شاكارەی بەكوردییە پاراوەكەی خۆی كردوە بەكوردی و سەعات 3ی پاشنیوەڕی رۆژی 24/3، لە ناوەندی غەزەلنووس لەشاری سلێمانی شانبەشانی چەندین كتێبی تر بڵاودەكرێتەوەو وەرگێڕ خۆشی ئامادە دەبێـت و واژۆ لەسەر كتێبەكە دەكات.
رەئوف بێگەرد ناوێكی دیاری بواری چیرۆك و ئەدەبی كوردییەو نزیكەی نیو سەدەیە خەریكی كاری ئەدەبییەو خاوەنی چەندین كتێب و چاپكراوە.

خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved