13/4/2016 01:52 PM

مینا، دەخرێتە زیندانی بەعسەوە

لەدووەمین ڕۆژی فێستڤاڵی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما تیپی شانۆی سالار شانۆگەری (مینا)ی نمایشكرد، كە لەنووسین ودەرهێنانی ئەحمەد سالار و نواندنی ماجید شكاك.
شانۆگەریەكە باسی لە مرۆڤێكی نێو هەزاران مرۆڤی كوردیی دەكرد كە لەڕابردوودا بەدەستی ڕژێمی بەعس كەوتۆتە زیندان و ئەشكەنجە دەدرێت، وای لێدێت ئەو مرۆڤە هرە لایەكی دیواری زیندان وەك هاورێیەكی تەماشا دەكات. ماجید شكاك، یەكێكە لە شانۆكارە دێرینەكانی شاری هەولێرو ماوەیەكە خەریكی شانۆیی مۆنۆدرامایە.

خاك –بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved