18/4/2016 02:38 PM

ئاری بابان، لەپەیكەرێكی مۆمیدا

دوای ئەوەی لەلایەن گەلەری زاموا نۆهەمین پێشانگەی تایبەتی هونەرمەند (ئاری بابان) لەهۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی رۆژی 17/4/2016 كرایەوە، بەمبۆنەیەوە هونەرمەندی پەیكەرتاش (بەختیار هەڵەبجەیی) لە دەروازەی كردنەوەی پێشانگاكەدا پەیكەرێكی مۆمی بۆ (ئاری بابان) دروستكردو پەردەی لەسەر لابرا.ئەم پێشانگەیە  (٢٠)تابلۆی جیاواز لە قەبارە و رەنگ و بابەتی لەخۆ گرتوو كە هونەرمەند بە بۆیاخی زەیت و ئەكریلك و ماتریاڵی تر درووستی كردبوون.

لەبارەی پەیكەرە مۆمیەكەوە، بەختیار هەڵەبجەیی رایگەیاند:ئەم پەیكەرە بۆ هونەرمەندێكە كە خاوەن ئەزمون و ستایڵی خۆیەتی و جێگای شانازییە كە وەكو رێزلێنان  لە ئاری بابان ئەم پەیكەرە دروستبكرێت، دیارە پەیكەرەكە بە مادەی سلیكۆن دروستمكردووەو قەبارەكەی هێندەی مرۆڤی ئاساییە و دوو مانگ سەرقاڵی دروستكردنی بووم.
خاك- بەیاد مەریوانی 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved