8/5/2016 02:26 PM

رێورەسمێك بۆ رێزلێنان لە ستافی شانۆیی (تەپڵ و بەرد)

لەبەرامبەر ئەو نمایشە سەركەوتووەی لەماوەی 21 رۆژی رابردوو لەشاری سلێمانی پێشكەشیان كرد، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی رێورەسمێكی تایبەتی بۆ رێزگرتن و سوپاسكردنی ستافی شانۆیی (تەپڵ و بەرد) رێكخست كە لەنووسین و نواندن و دەرهێنانی شوان عەتوف بوو.
لەرێورەسمەكەدا كە رۆژی 8/5/2016 بەڕێوەچوو، شوان عەتوف و 16 كەس لە ستافی شانۆییەكە رێزیان لێنراو بەمبۆنەیەشەوە بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە وتەیەكدا، تیشكی خستە سەر رەوشی هونەریی كوردی و زۆر سوپاسی هونەرمەند شوان عەتوف و ستافەكەی كرد كە توانیویانە ئەم شانۆگەرییە بۆ ماوەی 21 ڕۆژ بەسەركەوتوویی پێشكەش بكەن و دوای پێشكەشكردنی خەڵاتی رێزلێنانەكە، شوان عەتوف بەناوی ستافی شانۆیی (تەپڵ و بەرد) سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ رێكخەرانی ئەم رێورەسمە دەربڕی كە رێزیان لە ماندووبوونیان ناون. هەر لەرێورەسمەكەدا، نیاز نوری نەقیبی هونەرمەندانی كوردستان چەپكەگوڵی رێزی پێشكەش بەستافی شانۆییەكە كرد.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved