28/5/2016 02:54 PM

سیمین چایچی: ماوەیەكی زۆرە تامەزرۆی نوسینی تێكستێكی شیعریم

سیمین چایچی خانمە شاعیری رۆژهەڵاتی كوردستان رایدەگەیەنێت "بەهۆی سەرقاڵیمەوە بەنوسینی تێكستی شانۆی منداڵانەوە ماوەیەكی زۆرە تامەزرۆی ئەوەم تێكستێكی شیعری بنوسم".
وتیشی "لەساڵی 2000 یەكەمین شانۆگەریی موزیكی منداڵانم بەناوی (خاڵخاڵۆكە‌و شاری مشكان) پێشكەش كرد". ئەو ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو شانۆگەرییەیان كارێكی سەركەوتوبوە‌و دەنگدانەوەیەكی باشی هەبوە‌و لەسێهەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەقزدا، نۆ خەڵاتیان پێ‌ وەرگرتوە".
جەغتیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە شانۆ جێگەیەكی زۆر تایبەتی هەیە‌و منداڵ لێوەی فێردەبێت.وتیشی "ئێمە بەو كارە فەرهەنگی بینینی شانۆ لەمنداڵییەوە بۆ منداڵ دروستدەكەین".سیمین چایچی كۆمەڵەی یەكەمی تێكستە شیعرییە گۆرانیەكانی بڵاوكراوەتەوە‌و ئێستاش ئامادەكاری بۆ ئەوە دەكات كە كۆمەڵەی دووەمی تێكستە شیعرییە گۆرانییەكانی چاپ‌و بڵاوبكاتەوە. سیمین چایچی دایكی هونەرمەندی گۆرانی بێژ رۆزبێ‌-یە‌و زۆرێك لەتێكستەكانی ئەم شاعیرە لەلایەن كوڕەكەیەوە كراوەتە گۆرانی.
خاك:هەردی محەمەد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved