5/6/2016 04:02 PM

عەبدولی حەمەجوان خەڵاتی نەتەوەیی چوارچرای وەرگرت

مەراسیمی پێشكەشكردنی خەڵاتی نەتەوەیی ئۆتێل چوارچرا بۆ هونەرو ئەدەبیاتی كوردی پێشكەش بە هونەرمەندو مامۆستا عەبدولی حەمە جوان كرا.
لەمەراسیمەكەدا، چەند وتەیەك لەبارەی رۆڵ و پێگە و خزمەتی مامۆستا حەمەجوان كرا لەبواری هونەری شانۆ و دراما، پاشان وێڕای وەرگرتنی خەڵاتی نەتەوەیی چوارچرا، چەندین چەپكە گوڵ لەلایەن هونەرمەندو ئامادەبوانەوە پێشكەش بە مامۆستا كرا.
عەبدولی حەمەجوان یەكێكە لەشانۆكارە ناسراوەكانی شاری سلێمانی و بەدرێژایی تەمەنی هونەریی خۆی بەشداری لەچەندین شانۆ و دراماو فیلم كردووە.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved