7/6/2016 03:09 PM

نەریمان، بە 10 تراك ئەلبومەكەی بڵاودەكاتەوە

نەریمان-ی گۆرانیبێژ كە بەنەریمانی تیپی بابان ناسراوە، دوای ئەوەی دوا ئەلبومی ریكۆردی زۆرترین فرۆشی شكاند لە هەرێمی كوردستان، بەنیازە بەم نزیكانە ئەلبومێكی تازە بڵاوبكاتەوە كە هەشت تراك لەخۆدەگرێت و بەهەمان رێچكە تایبەتییەكەی خۆی ئاوازی بۆ دانراوەو دەیڵێت.
زۆربەی كارەكانی ئەلبومە نوێكەی نەریمان بابان، لە وڵاتی ئەڵمانیا جێبەجێكراوەو چەندین ئامێری موزیكی جیاوازی تێدا بەكار هاتووەو پێدەچێت لەكۆتایی ئەمساڵ 2016 بڵاوبكرێتەوە.
نەریمان لەدایكبووی شاری سلێمانییەو یەكێكە لەدامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای بابان، كە جێدەستیان دیارە لە خزمەتكردنی هونەری كوردیی بەتایبەت لەسلێمانی.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved