له‌ماوه‌كانی رابردوودا گروپی جاگوارو لاندرۆڤه‌ر له‌دژی كۆمپانیای جیانگ لینگ مۆتۆرز سكاڵایان تۆماركرد، هۆكاری سكاڵاكه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆمپانیا چینییه‌كه دیزاینی لاندرۆڤه‌ری دزیوه‌و هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی لاندرۆڤه‌ر ئایفوكی به‌ناوی (لاند ویند X7) دروستكردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری دیزاینی لاندرۆڤه‌ر ئایفوك و ئۆتۆمبێلی لاند ویند X7 بكه‌ین، ئه‌وه به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانین ئه‌م دوو دیزاینه له‌یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه كۆمپانیا چینییه‌كان دیزاینی ئۆتۆمبێله به‌ناوبانگه گرانبه‌هاكان ده‌دزن و له‌ئۆتۆمبێلی خۆیاندا بهكاریدههێننهوه، هه‌روه‌ها چاودێرانیش به‌كۆتا جاری نابینن، بۆیه گروپی كۆمپانیاكانی لاندرۆڤهرو جاگوار له‌دژی ئه‌م كۆمپانیانه سكاڵا تۆمارده‌كه‌ن. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی Automotive news ئاشكرایكرد كه له‌مانگی نیسانی رابردوودا، حكومه‌تی چینی دیزاینی ئۆتۆمبێلی لاند ویند X7 ره‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه پێشتر ئه‌م دیزاینانه له‌شوێنێكی تردا نمایشكراوه، بۆیه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دیزاینه‌كه‌ی ده‌رنه‌بڕیوه، هاوكات مانگێك دوای ئه‌مه ئه‌نجومه‌نی پشكنینی دیزانی چینی، دیزاینی لاند ویند X7 ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌م دیزاینه هاوشێوه‌ی دیزانی لاندرۆڤه‌ر له‌جۆری ئایفوكه، به‌ڵام كۆمپانیا چینییه‌كه ده‌توانێت داوای پێداچونه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌دا بكات، بۆیه گروپی كۆمپانیاكانی لاندرۆڤهرو جاگوار له‌دژی كۆمپانیای جیانگ لینگ به‌رده‌وامن له‌تۆماركردنی سكاڵا. خاك - گۆران قادر س: Arab GT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure