پاش گه‌شتێكی پێنج ساڵه، كه‌شتی ئاسمانیی جۆنۆ له‌خولگه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری نزیكبووه‌ته‌وه، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین كه‌شتیی ئاسمانی كه تا ئه‌و راده‌یه له‌هه‌ساره زه‌به‌لاحه‌كه نزیكببێته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ناسا، جۆنۆ توانیویه‌تی 1.4 ملیار میل ببڕێت و بڕیاریشه له 4ی ته‌ممووزدا بگاته جێی مه‌به‌ستی خۆی. بڕیاره جۆنۆ ساڵێك له‌خولگه‌ی تایبه‌تی هه‌ساره‌ی موشته‌ری بمێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی گرنگی بپشكنێت، وه‌ك پێكهاته‌ی ئاو و كێشانی نه‌خشه‌ی كێڵگه موگناتیسییه‌كانی و گه‌ڕان به‌دوای هه‌ر ئاماژه‌یه‌كی تری گرنگدا. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure