ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید یه‌كه‌م رێگه‌ی كاره‌باییان له‌جیهاندا كرده‌وه، ئه‌و رێگایه‌ی كه تایبه‌ت كراوه بۆ بارهه‌ڵگره‌كان به‌شێوه‌ی كێبڵاتی به‌رز ته‌زووی كاره‌بای بۆ دابینكراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كاره‌باكه دابینكراوه كه هیچ زیانێك به‌ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ناگه‌یه‌نێت له‌كاتی وه‌ستانیاندا. له‌ئێستادا ئه‌م رێگایه له دوو كیلۆمه‌تر تێپه‌ڕناكات، به‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌م بیرۆكه‌یه، ئه‌وه رێگاكه مه‌ودای زیاتر ده‌كرێت، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ماڵپه‌ری ماشابڵ بڵاویكرده‌وه كۆمپانیای سكانیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل هاوكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی سویدی كردووه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه. جێی باسه، ده‌وڵه‌تی سوید بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا، پاڵپشتی له‌ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات، هاوكات به‌هاتنی ساڵی 2025 نه‌رویجیش به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی گاز قه‌ده‌غه ده‌كات. خاك – گۆران قادر س/ sky news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure