كۆمپانیای گۆگڵ نوێكاری له‌ئه‌پڵیكه‌یشنی تایبه‌ت به‌نه‌خشه‌كه‌ی راگه‌یاند، نوێكارییه‌كه‌ش كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌نه‌خشه‌ی گۆگڵدا تێدا كراوه، وه‌ك زیادكردنی وێنه‌ی زیاتری گه‌ردوونی و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی وێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه روونترو باشتر بن، ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی به‌هۆی مانگی ده‌ستكردی (لاندسات8) ه‌وه كردووه كه سه‌ر به‌ئاژانسی گه‌ردونی ئه‌مریكا ناسراو به (ناسایه). له‌گه‌ڵ نوێكارییه‌كه‌دا، هه‌ردوو به‌رنامه‌ی Google maps و google earth وێنه‌كانیان روونترو ئاشكراتر ده‌بێت، ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ش به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای تێكه‌ڵكردنی وێنه‌كانه‌وه‌یه، تا وێنه‌یه‌كی جوانتر ده‌ربچێت. كاری ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه هه‌ستانه به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ هه‌ورێك یان ته‌ڵخییه‌ك له‌سه‌ر وێنه‌كان ناهێڵێت و وێنه‌یه‌كی جوان نیشانی بینه‌ر ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌شوهه‌وا كار له‌وێنه‌كان بكات. گۆگڵ ساڵی 2013 گۆڕانكاری له‌هه‌ردوو به‌رنامه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا كرد، به‌ڵام ئه‌وكات نه‌یتوانی وه‌ك پێویست كوالێتی وێنه‌كان به‌رزبكاته‌وه، چونكه مانگی ده‌ستكردی لاندسات ئه‌وكات توانای نه‌بوو، چه‌ندین جاریش له‌كاركردن ده‌وه‌ستا به‌تایبه‌ت له‌ساڵی 2003دا. گۆگڵ له‌كۆتاییدا ده‌ڵێت كه ته‌كنه‌لۆژیای تێكه‌ڵكردنی وێنه‌كان له‌توانایدایه فایلێكی 1000 تێرابایتی دروستبكات كه 700 ترلیۆن پێكسڵ له‌خۆبگرێت. خاك – گۆران قادر س: كه‌ناڵی العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure