كۆمپانیای رینۆ له‌ماڵپه‌ری خۆیدا وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافی پرۆژه‌یه‌كی نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه، پرۆژه‌كه‌ی رینۆ بریتی ده‌بێت له‌به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی پێكاب به‌ناوی ئیسكان. ئه‌م ئۆتۆمبێله بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌جۆری تۆربۆ ده‌بێت به‌قه‌باره‌ی 2.3 لیتر كه توانای له‌نێوان 160 بۆ 190 ئه‌سپه، هه‌روه‌ها جۆرێكی تری ئه‌م ئۆتۆمبێله بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌جۆری دیزل ده‌بێت به‌قه‌باره‌ی 2.5 لیتر، ئه‌م بزوێنه‌ره بۆ هه‌ندێك له‌ئۆتۆمبێله‌كانی نیسانیش داده‌نرێت كه تواناكه‌ی 150 ئه‌سپ ده‌بێت. ده‌رباره‌ی خێرایی و گێڕه‌كه‌ی، ئه‌وه فه‌ره‌نسییه‌كان دوو پێشنیاریان كردووه، یه‌كه‌میان شه‌ش گێڕێكی میكانیكی، دووه‌میان حه‌وت گێڕێكی ئۆتۆماتیكی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بڵ ئه‌كسل ده‌بێت. كۆمپانیاكه له‌به‌رهه‌مهێنانی رینۆ ئیسكاندا به‌ڵێنده‌دات كه ئۆتۆمبێلێكی ته‌واو فراوان و ئیسراحه‌ت بۆ شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كان به‌رهه‌مبهێنێت، كه توانای زاڵبوونی به‌سه‌ر هه‌موو جۆره كه‌شوهه‌وایه‌كدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه سیستمی مه‌ڵتیمیدیای به‌شاشه‌یه‌كی حه‌وت ئینجی تێدایه، له‌گه‌ڵ دانانی كامێرا بۆ ئۆتۆمبێله‌كه كه توانای ئاشكراكردنی چوارده‌وری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی. جێی باسه، ئه‌م ئۆتۆمبێله سه‌ره‌تا ده‌نێردرێت بۆ وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت، هه‌وادارو كڕیارێكی باشی هه‌بێت. خاك – گۆران قادر س: روسیا الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure