زۆربه‌ی كات گوێبیستی ئه‌وه بووین كه دابه‌زاندنی هه‌ندێك ئهپڵیكهیشن زیان بهمۆبایلهكانمان ده‌گه‌یه‌نێت و دواتر به‌هۆیانه‌وه زۆر به‌ئاسانی مۆبایله‌كانمان توشی ڤایرۆس یان هاككردن ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و ئهپڵیكهیشنانهن كه زیان بهمۆبایلهكانمان ده‌گه‌یه‌نن یان هیچ سوودێكی ئه‌وتۆیان نیه: 1- ئه‌پڵیكه‌یشنی خێراكردنی مۆبایل یان پاككردنه‌وه‌ی له‌ڤایرۆس ئه‌مجۆره ئهپڵیكهیشنانه ته‌نها وه‌همین و هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نیه، به‌ڵكو هه‌ندێكجار ده‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس بۆ نێو مۆبایله‌كانمان. 2- ئه‌پڵیكه‌یشنی به‌هێزكردنی wi-fi له‌ڕاستیدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی له‌وجۆره بوونی نیه، نه‌ك نابێته هۆی به‌هێزبوونی تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی وزه‌ی پاتری مۆبایله‌كان و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس. 3- ئه‌پڵیكه‌یشنی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری ئه‌مجۆره ئهپڵیكهیشنانهش دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌و وه‌همین و هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نیه، به‌ڵكو هه‌ندێكجار ده‌بنه هۆی زوو تێكچوونی مۆبایله‌كان. 4- ئه‌پڵیكه‌یشنی پاراستنی شاشه ئه‌مجۆره‌ش دووره له‌ڕاستییه‌وه، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه شاشه‌ی مۆبایله‌كان بپارێزێت، باشترین رێگه‌ش بۆ پاراستنی شاشه‌كان تێگرتنی پارێزبه‌ندیه (درع) و ئاگاداربوونه لهكهوتن و شكاندن. 5- ئه‌پڵیكه‌یشنی ئاشكراكردنی درۆ به‌داخه‌وه ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه خۆی درۆیه‌و له‌داهاتوودا زیان بهمۆبایلهكانمان ده‌گه‌یه‌نێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure