چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مۆبایلی ئایفۆن 7 چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرنگ له‌خۆبگرێت، بۆیه پێده‌چێت یه‌كێك له‌كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات كه كه‌می قه‌باره‌ی میمۆری ئایفۆنه، كه هه‌ندێك له‌به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن به‌قه‌باره‌ی 16 گێگاباتی توشی ئه‌و كێشه‌یه بوونه‌ته‌وه. ئه‌پڵ حه‌زده‌كات مۆبایله‌كه‌ی به‌روونی 4K گرته‌ی ڤیدیۆیی تۆماربكات، هه‌روه‌ها وێنه‌كانیش خاوه‌ن كوالێتییه‌كی به‌رز بن و وێنه‌ی زیندوو (Live Photos)ش تۆماربكات، به‌ڵام میمۆری 16 گێگاباتی بۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه گونجاو نیه‌و داواكاری به‌كارهێنه‌رانیش پڕناكاته‌وه، بۆیه خۆشبه‌ختانه ئه‌پڵ له‌مۆبایلی ئایفۆن 7دا میمۆری 16 گێگابایتی به‌رهه‌م ناهێنێت. هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی وۆل ستریت راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ده‌ركردنی مۆبایلی 16 گێگاباتی ده‌بێته شتێكی رابردوو، بۆیه ده‌ركردنی مۆبایلی 64 گێگاباتی ده‌بێته باشترین بژارده بۆ مۆبایلی داهاتووی ئه‌پڵ، چونكه مۆبایلی ئایفۆن 7 تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تا رارده‌یه‌ك هاوشێوه‌ی مۆبایله‌كانی پێشووتره، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مۆبایلی 32 گێگاباتی ببێته هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌پڵ، به‌مه‌ش 64 گێگابایت ده‌بێته ناوه‌ندو 128 گێگاش ده‌بێته به‌رزترین ئاستی قه‌باره‌ی میمۆری مۆبایله‌كانی ئایفۆن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ماڵپه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئایفۆن توانای ده‌ركردنی مۆبایلی هه‌یه به‌قه‌باره‌ی 256 گێگابات. دوور له‌قه‌باره‌ی گێگا، وا چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت، مۆبایله‌كه‌ی ئایفۆن ده‌رچه‌ی بیسته‌ر (سماعه)ی نه‌مێنێت. خاك - گۆران قادر س: the menatech
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure