كۆمپانیای تیرافۆجیا هه‌ستا به‌دوایین ده‌ستكاریكردن له‌دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی فڕۆكه‌دا، كه وا بڕیاره ئه‌مساڵ به‌رهه‌مهێنانی رابگه‌یه‌نرێت و به‌هاتنیشی ساڵی 2018 ئاماده ده‌بێت بۆ فڕین. كۆمپانیاكه له‌مدووایانه‌دا توانی ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی فیدراڵی وه‌ربگرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌مجۆره فڕۆكه‌یه، فڕۆكه‌وانی فیدراڵیش ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی خستووه‌ته نێو ریزبه‌ندی فڕۆكه وه‌رزشییه بچوكه‌كانه‌وه، بۆیه مه‌رجی ئه‌وه‌یه كه نابێت فڕۆكه‌كه كێشی له 816 كیلۆگرام تێپه‌ڕبكات. كۆمپانیاكه بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله دوو باڵی دروستكردووه كه توانای نوشتانه‌وه‌یان هه‌یه، باڵه‌كانیش دوو ماتۆڕیان له‌سه‌ر جێگیركراوه كه پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، توانای رۆیشتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه 322 كیلۆمه‌تره له‌كاتژمێرێكدا، هاوكات وه‌ك ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی به‌شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕوات و باڵه‌كانیشی ده‌چنه‌وه یه‌ك، له‌كاتی فڕینیشدا باڵه‌كانی ده‌كرێنه‌وه. ئه‌م فڕۆكه‌یه ته‌نها جێگه‌ی دوو سه‌رنشینی تێدا ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی واته شۆفێره‌كه‌ی ده‌بێت له‌یه‌ك كاتدا مۆڵه‌تی شۆفێری و مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانیشی هه‌بێت، نرخی فڕۆكه ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گاته 261 هه‌زار دۆلار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌ڵام زه‌حمه‌ته له‌داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوببێته‌وه. خاك - گۆران قادر س: رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure