كۆمپانیای مێرسیدس به‌ڕه‌سمی به‌رهه‌مهێنانی پاسه بێ شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی (پاسی داهاتوو) راگه‌یاند، ئه‌م پاسه به‌یه‌كه‌م پاسی بێ شۆفێر هه‌ژمارده‌كرێت كه ده‌توانێت له‌نێوان شاره‌كاندا به‌كاربهێنرێت، هاوكات له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا توانی 12 میل له شه‌قامه‌كانی ئه‌مستردامی هۆڵه‌نده ببڕێت. له‌م پاسه‌دا نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای سیستمی بێ شۆفێری تێدا جێگیركراوه، وه‌ك سیستمی citypilot و سیستمی highway pilot، كه ئه‌م دوو سیستمه له‌ڕێگه خێراكاندا هۆكارێكن بۆ سه‌لامه‌تی پاسه بێ شۆفێره‌كان، هه‌روه‌ها پاسه بێ شۆفێره‌كه به‌هۆی سیستمیcitypilot ه‌وه ده‌توانێت شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان ببڕن كه خێرایی رێگه پێدراو تیایاندا 43 میله له‌كاتژمێرێكدا. هاوكات ئه‌م سیستمه پابه‌ندی هێماكانی هاتوچۆ ده‌بێت، بۆیه هۆكارێكه بۆ سه‌لامه‌تی پاس و سه‌رنشینه‌كانی، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا كۆمپانیای ناوبراو كوشنی شۆفێری لهپاسهكهدا جێگیركردووه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تی زیاتری پاسه‌كه‌یه. پاسی داهاتوو زۆر به‌ئاسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێماكانی هاتوچۆ ده‌كات و لهوێستگهكانیشدا ده‌وه‌ستێت، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی سه‌لامه‌تی تێدا جێگیركراوه، بۆیه ده‌توانێت به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی رێگاوباندا زاڵ‌بێت. ئه‌و پاسانه‌ی به‌سیستمی highway pilotكارده‌كه‌ن به‌هاتنی ساڵی 2020 ده‌خرێنه‌كار له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئێستاش كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی كار له‌سه‌ر ئه‌وجۆره پاسانه ده‌كات، تا پیسبوونی ژینگه به‌هۆی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كان كه‌مبكاته‌وه. خاك - گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure