هه‌ندێكجار تابلێت و مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه‌كان، ده‌بنه به‌شێك گرنگ له جه‌سته‌مان، ته‌نانه‌ت وه‌ك چوار پهلمانی لێدێت و هه‌میشه له‌گه‌ڵماندان. لهمدوایانهشدا چه‌ند توێژه‌رێك توانیان مه‌ودای په‌یوه‌ست بوونمان به ئامێره‌كانه‌وه دیاری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێمه رۆژانه چه‌ندجار ده‌ست له شاشه‌ی مۆبایله‌كانمان ده‌ده‌ین. توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌كاربه‌ری نموونه‌یی رۆژانه 2617 جار ده‌ست له شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كۆمپانیای Dscout ئه‌نجامیداوه كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له ویلایه‌تی شیكاگۆی ئه‌مریكایه. هه‌ر به‌پێی هه‌مان توێژینه‌وه، كه‌سانێكی تر كه زۆر هۆگربوون به مۆبایلهكانیانهوهو وه‌ك كارێكی شێتانه مۆبایله‌كانیان به‌كارده‌هێنن، رۆژی 5400 جار ده‌ست له شاشه‌ی مۆبایله‌كانیان ده‌ده‌ن! بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كانی پێشوو، كۆمپانیای Dscout هه‌ستا به شوێنكه‌وتنی 94 به‌كارهێنه‌ر كه مۆبایله‌كانیان به سیسته‌ی كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید كارده‌كات، بۆ ئه‌مكاره‌ش په‌نای بۆ میكانیزمێكی تایبه‌ت برد، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا بۆماوه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وامبوو، توانی له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رجه‌م دهستلێدانهكان تۆماربكات، وه‌ك نوسین و هه‌ڵكرتنی شاشه‌و ده‌ستهێنان بهشاشهدا، واته هه‌موو شتێك كه به ده‌ستلێدان (له‌مس) بكرێت. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت، پله‌ی مامناوه‌ندی به‌كارهێنه‌ران ئه‌وه‌یه كه له‌ڕۆژێكدا 145 خولهك له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان ده‌مێننه‌وه‌و 76 جاریش مۆبایله‌كانیان به‌كارده‌هێنن، هاوكات كۆمپانیای ئه‌پڵیش رایگه‌یاند كه به‌كارهێنه‌رانی رۆژانه له كاتژمێرێكدا شه‌ش بۆ حه‌وت جار سه‌یری مۆبایله‌كانیان ده‌كه‌ن و كه كۆی گشتی ده‌كاته 80 جار له‌ڕۆژێكدا. خاك - گۆران قادر س: الدیار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure