له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند هه‌واڵێك بڵاوبووه‌وه كه ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد، كۆمپانیای ئه‌پڵ نیازی وایه مۆبایلی ئایفۆن 6SE به‌رهه‌مبهێنێت، كه كۆپییه‌كی بچوككراوه‌ی مۆبایلی ئایفۆن 6S ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه ده‌كرد كه ئه‌م مۆبایله له‌بری ئایفۆن 7 به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌ڵام پێگه‌ی Apfelapage ی ئه‌ڵمانی له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ له چین به‌كردار رێژه‌یه‌كی زۆری له مۆبایلی ئایفۆن 6SE به‌رهه‌مهێناوه، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌كاتی خستنه بازاڕی مۆبایله‌كه‌ش ده‌كات كه ده‌كه‌وێته مانگی سێپته‌مبه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ دركردنی مۆبایلی ئایفۆن 7. به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ری ناوبراو، مۆبایله‌كه‌ی ئایفۆن ده‌بێته ته‌واكه‌ری پلانی ئه‌پڵ بۆ ده‌ركردنی مۆبایلی زیره‌كی قه‌باره بچوك، مه‌به‌ست له‌مكاره‌ی ئه‌پڵیش رازیكردنی به‌كاربه‌رانیه‌تی كه حه‌ز به مۆبایلی قه‌باره گه‌وره ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ساڵی رابردووش ئه‌پڵ مۆبایلی SE ده‌ركرد كه بچوككراوه‌ی مۆبایلی ئایفۆن 6 بوو، هاوكات ئه‌مساڵیش له‌پاڵ مۆبایلی ئایفۆن 7دا مۆبایلی ئایفۆن 6SE ده‌رده‌كات. به‌پێی پێشبینی شیكه‌ره‌وان، كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ئه‌مساڵدا هه‌وڵ نادات گۆڕانكاری زۆر له مۆبایله‌كانیدا بكات، به‌ڵكو نوێكارییه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت بۆ مۆبایلی ئایفۆن 8 كه ده‌ركردنی هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ یادی ده ساڵه‌ی ده‌ركردنی یه‌كه‌م مۆبایلی ئایفۆن كه له‌جیهاندا زۆرترین ناوبانگی ده‌ركرد. خاك - گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure