له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له 863 ملیۆن كه‌س له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌رده‌وام روو له‌هه‌ڵكشانه، به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ئه‌مكاره به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت نه‌بوونی شوێنێكی گونجاو بۆ ژیان تا هه‌ژاران بپارێزێت و به گه‌روه‌ترین مه‌ترسی هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا بیریان له رێگه‌چاره‌یه‌ك كردووه‌ته‌وه كه ببێته هاوكارییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه. له‌وبواره‌شدا Berok Khoshnevis مامۆستای ئه‌ندازیاری له زانكۆی كالیفۆرنیا، كاركردنی له‌سه‌ر رۆبۆتێك ئاشكراكرد كه بتوانێت له‌بری مرۆڤ، خانوو دروست بكات، رۆبۆته‌كه ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خانوو بۆ هه‌ژاران دروستبكات. رۆبۆته نوێیه‌كه ناوی Contour Crafting، ده‌توانێت له‌چه‌ند نهۆمێكه‌وه كار له‌سه‌ر تێكردنی چیمه‌نتۆ بكات، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به‌چاپی سێ دووری، هه‌روه‌ها ده‌توانێت وزه‌ی كاره‌باو سپلێت بگه‌یه‌نێته ماڵه‌كان، گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م رۆبۆته خێراییه‌كه‌یه‌تی، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بینایه‌ك رووبه‌ره‌كه‌ی 2000 پێی چوارگۆشه بێت، ئه‌وه ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ته‌واوی بكات. هه‌روه‌ها له‌ڕووی تێچونیشه‌وه ئه‌م خانووكردنه كه‌متری تێده‌چێت به به‌راورد به دروستكردنی باڵه‌خانه‌كان له‌سه‌ر شێوازی دروستكردنی كلاسیكی، چونكه له خانوی كلاسیكیدا كه‌سه‌كان پێویسته پاره‌ی گواستنه‌وه‌و ئه‌ندازیار بده‌ن، به‌ڵام لێره‌دا رۆبۆته خۆی ئه‌م كارانه‌ش ده‌كات. خاك – گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure