دوای سه‌ركه‌وتنی مۆبایله‌كه‌ی پێشووتری، كۆمپانیای وه‌ن پڵه‌س توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلێك كه خاوه‌ن كوالێتییه‌كی باش و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌رز بێت، به‌ڵام ئه‌م مۆبایله وا باسكرا كه لاوازه‌و به‌رگه‌ی پێداكێشان و به‌ریه‌ككه‌وتن ناگرێت، ئایا ئه‌مه راسته؟ هه‌ندێك زانیاری بڵاوبووه‌وه كه مۆبایلی وه‌ن پڵه‌س 3 لاوازه‌و به‌رگه‌ی شكان ناگرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شاشه‌كه‌ی له شوشه‌ی Gorilla Glass 4 دروستكراوه، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نیه بۆئه‌وه‌ی كه مۆبایلێكی به‌هێز بێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، گروپێك بڕیاریاندا ئه‌م مۆبایله له به‌رزی 750 پێوه فڕێبده‌نه خواره‌وه، له ئه‌نجامدا بینیان مۆبایله‌كه نه‌شكاوه، هۆكاری نه‌شكانه‌كه‌ی چی بوو؟ لاوێك مۆبایله‌كه‌ی له به‌رزی 750 پێوه كه ده‌كاته 228.6 مه‌تر فڕێدایه خواره‌وه، له ئه‌نجامدا بینیان كه نه‌شكاوه، نه‌شكانی مۆبایله‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌وتبووه ده‌شتاییه‌ك كه هه‌مووی گڵ بوو، واته به‌ر زه‌وییه‌كی ره‌ق نه‌كه‌وتبوو. هه‌ندێك كه‌سیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه فڕێدانی مۆبایل بۆسه‌ر زه‌وییه‌كی ره‌ق، ده‌بێته هۆی شكان و له‌ناوچوونی مۆبایله‌كه، كه‌سێكیش ویستی ئه‌م بیروبۆچوونه بشارێته‌وه‌و ره‌تیبكاته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌توو نه‌بوو. خاك - گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure