كۆمپانیای گۆگڵ ئه‌پڵیكه‌یشنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ڤیدیۆیی بۆ مۆبایل ده‌ركرد، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه بۆ هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆیدو ios كارا ده‌بێت، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوببێته‌وه. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی گۆگڵ، ئه‌پڵیكه‌یشنی GOOGLE Duo بۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ڤیدیۆیی به كوالێتییه‌كی به‌رزو خێراییه‌كی زۆر به‌كاردێت، هاوكات به‌هه‌موو جۆره ئینته‌رنێتێكیش ئه‌نجامده‌درێت، جا ئینته‌رنێته‌كه له‌جۆری 3G بێت یان هه‌ر جۆرێكی تر، هاوكات ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه تا راده‌یه‌كی زۆر پارێزراوتر ده‌بێت. به‌هۆی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌وه به‌بێ هیچ له‌مپه‌رێك دوو لایه‌ن ده‌توانن په‌یوه‌ندییه ڤیدیۆیی و ده‌نگییه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌نده پێویسته كه كه‌سی مه‌به‌ست دیاری بكه‌یت و دواتر به خێراییه‌كی زۆر ده‌توانیت په‌یوه‌ندیه‌كه ئه‌نجام بده‌یت. له‌وباره‌یه‌وه ئه‌میت فولای به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای گۆگڵ وتی: كێشه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێتمان نه‌هێشتووه‌و لامانبردووه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته روونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا‌و رایگه‌یاند: به‌هۆی جیاوازی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه به‌كارهێنه‌ران توڕه‌و ماندوو ده‌بوون، چونكه به‌ئاسانی نه‌یانده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌یه‌كترییه‌وه بكه‌ن، بۆیه ئێمه ئه‌م لامانبردووه. خاك – گۆران قادر س: رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure