مالپه‌ری bloomberg له رێپۆرتاژێكیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه گۆڕانكاری سه‌ره‌كی له كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌یدا بكات، به‌شێوه‌یه‌ك كاتژمێره‌كه بتوانێت په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هێڵه‌كانی تری مۆبایلدا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به مۆبایلی ئایفۆن بێت. پێویسته نه‌وه‌ی نوێی كاتژمێره‌كانی ئه‌پڵ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان تێدا بێت، وه‌ك په‌یوه‌ست كردنی به سیستمی دیاریكردنی شوێن GPS له‌گه‌ڵ باشتركردنی سیستمی دیاریكردنی ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ر. به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگاداری كۆمپانیاكه‌ن، ئه‌پڵ به‌مه‌به‌ستی دانانی هێڵی ئینته‌رنێتی سیم كارت له‌نێو كاتژمێره‌كه‌یدا ده‌ستیكردووه به وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكی و ئه‌وروپییه‌كاندا، به‌ڵام به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه به‌رپرسانی كۆمپانیاكه نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی كه كۆمپانیاكه ناتوانێت نه‌وه‌ی داهاتووی كاتژمێره‌كانی له مۆبایلی ئایفۆن دووربخاته‌وه، بۆیه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ڵده‌گیرێت بۆ كاتژمێره‌كانی داهاتووی كۆمپانیاكه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نزیكترین چانسیش ئه‌پڵ بتوانێت بیقۆزێته‌وه‌و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ كاتژمێره‌كانی زیادبكات، ئه‌وا هه‌ر ناتوانێت بۆ مانگی دێسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه زیادبكات. هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌پڵیش بۆ دانانی په‌یوه‌ندی ئینته‌رنێتی سیم كارت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه سیمه‌كه وزه‌یه‌كی زۆری پێویسته، هه‌روه‌ها وزه‌یه‌كی زۆری پاترییه‌كه‌ش سه‌رف ده‌كات، بۆیه له‌ئێستادا ئه‌پڵ به‌دوای سیمكارتێكه‌وه‌یه كه وزه‌ی كه‌م سه‌رف بكات و له كاتژمێره‌كانی داهاتوویدا به‌كاریبهێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌پڵ ناتوانێت خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی سیم بۆ كاتژمێره‌كه‌ی زیادبكات، به‌ڵام وابڕیاره به‌منزیكانه نه‌وه‌ی نوێی كاتژمێره‌كه‌ی ئاشكرا بكات، هه‌روه‌ها گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیشی بریتی ده‌بێت له دانانی میمۆرییه‌ك بۆ كاتژمێره‌كه كه به‌ستراوه‌ته‌وه به مانگی ده‌ستكردو شوێنی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی وردتر ده‌ستنیشان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كاتژمێره‌كه وردتر راكردن و رۆیشتنی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی بپێوێت و زانیارییه‌كانیشی راستتر بن. خاك - گۆران قادر س: البوابه العربیه للاخبار التقنیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure