كۆمپانیای ئه‌بتۆنۆمی هه‌ڵده‌ستێت به گه‌شه‌پێدانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و ئامڕازانه هه‌ڵده‌گرێت كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دزو ئاژه‌وه‌چیه‌كان پێویسته. به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆژیای (DJI S – 100) توانراوه گه‌شه به فڕۆكه‌كه بدرێت، كه خاوه‌نی هه‌شت قاچه، ئه‌مه‌ش به‌لای سینه‌ماكارانه‌وه گرنگه، چونكه به‌هۆی به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه ده‌توانێت خۆی له له‌مپه‌ره‌كان به‌دووربگرێت، هاوكات فڕۆكه‌كه كامێرای ڤیدیۆیی شه‌و و رۆژی له‌سه‌ر جێگیر كراوه، له‌گه‌ڵ بوونی بڵندگۆی گه‌وره‌و لایتی ئاشكراكردنی هه‌رشتێك كه بته‌وێت به شه‌ودا بیبینیت. فڕۆكه‌كه ده‌توانێت له‌نزیك سه‌ربانی خاوه‌نه‌كه‌ی جێگیر بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت له‌دووره‌وه كۆنترۆڵ بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌توانێت بینێرێت بۆ هه‌ر كوێیه‌ك كه مه‌به‌ستی بێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری فڕۆكه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانرێت به‌رنامه‌ڕێژ بكرێت بۆ پاراستنی كه‌لوپه‌لێكی تایبه‌تی گرانبه‌ها، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێدانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م فڕۆكه‌یه به‌رده‌وام گه‌شه‌ی پێده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه جوڵه گومانه‌ویه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، ته‌نانه‌ت به‌هۆی دانانی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه ده‌توانێت سه‌گی دراوسێ كه دزه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا جیای بكاته‌وه. خاك – و/ گۆران قادر س: كه‌ناڵی العالم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure