ماڵپه‌ری بێزنس ئینسایده‌ر له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هه‌نگاوه‌كانی خێرا كاركردنی ئایفۆن بۆ خوێنه‌رانی ده‌خاته‌ڕوو، گرته ڤیدیۆییه‌كه ته‌نها 30 چركه‌یه، به جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌نگاوانه تۆش ده‌توانیت مۆبایله‌كه‌ت خێرابكهیتهوه: 1- قوفڵی شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بكه‌ره‌وه 2- بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر په‌نجه له‌سه‌ر دوگمه‌ی پاوه‌ر (هه‌ڵكردن و كوژانه‌وه) دابگره كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كان شوێنی دوگمه ده‌گۆڕێت. 3- به‌رده‌وام په‌نجه له‌سه‌ر دوگمه‌كه دابگره تا ئاماژه‌ی كوژانه‌وه‌ی مۆبایله‌كه نیشان ده‌دات. 4- پاشان بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك په‌نجه له‌سه‌ر دوگمه‌ی سه‌ره‌كی (هۆم) دابگره. 5- شاشه‌ی مۆبایله‌كه دووباره هه‌ڵده‌بێته‌وه. به‌م هه‌نگاوا ئاسانه، رامی مۆبایله‌كه‌ت چالاك ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خێراكردنه‌وه‌ی كاركردنی مۆبایله‌كه‌ت، بۆیه گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌یت مۆبایله‌كه‌ت خاوه، ئه‌وه به‌مشێوه‌یه خێرای بكه‌ره‌وه. خاك – گۆران قادر س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure